كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌رى كورد بووه فریادڕه‌سى یانه سویدییهكهى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)دا، بووه فریادڕه‌سى یانه‌ى ڤیسترۆس و لهدۆڕاندنێكى مسۆگه‌ر رزگارى كرد.
كاروان-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه له‌سوید داده‌نیشێت، رۆژى 21ى حوزه‌یرانى 2020 یه‌كه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤیسترۆس به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020 ئه‌نجامدا، پاش ئه‌وه‌ى له‌یارى یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى دیگرفۆرش له‌خوله‌كى 80ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه به‌شدارى كرد، توانى له‌خوله‌كى 90+1دا ئه‌نجامى یارییه‌كه له‌دواكه‌وتنى یانه‌كه‌ی (1-2)ه‌وه بۆ یه‌كسانبوونى 2-2 بگۆڕێت و لهدۆڕاندنێكى مسۆگه‌ر رزگارى بكات و خه‌ونى یانه‌ى میوان له‌گۆڕبنێت كه ده‌یویست له‌یاریگاى ئه‌وان (سۆلید پارك ئه‌رینا)دا 3 خاڵ وه‌ربگرێت و دووه‌م بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات و پله‌ى یه‌كه‌مى پێ قایمتر بكات.
له‌ئێستادا یانه‌كه‌ى كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌ر (ڤیسترۆس) به‌جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى دیگرفۆرش له‌پله‌ى دووه‌مى سوپێرتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 دایه و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نى 4 خاڵن لهبردنهوهیهك و یه‌كسانبوونێك.
شایه‌نى باسه كاروان سه‌فه‌رى كوردى كرماشانه و ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه و درێسى ژماره 10ى یانه‌ى ڤیسترۆس ده‌پۆشێت و له‌ساڵى 2015ه‌وه تا ئێستا بۆ یانه‌كه یارى ده‌كات و له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید (ئیتان) بۆ تیپه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور خاوه‌نى (80 یارى و 48 گۆڵ و 12 ئه‌سیست)ه و له‌خولى جامى یانه‌كانى سوید خاوه‌نى (4 یارى و 2 گۆڵ و 1 ئه‌سیست)ه و له‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌رى یانه‌كانى سوید-یش خاوه‌نى (26 یارى و 10 گۆڵ و 2 ئه‌سیست)ه.
