هەواڵ

مهەنەد درێسەکەی ئەحمەد ڕازی ناپۆشێتەوە


مهەنەد عەبدلرەحیمی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زەورا ڕایگەیاند ئامادەنییە ژمارە درێسەکەی ئەحمەد ڕازی بپۆشێتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ یەک شەممە ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق و ئاسیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد، مهەنەد عەبدلرەحیمی هێرشبەری یانەی زەورا کەدرێسی ژمارە ۸ ی دەپۆشی ڕایگەیاند کە لەمەودوا وەک ڕێزێک بۆ رۆحی کۆچکردوو ئەحمەد ڕازی ، ئەو ژمارەیە ناپۆشێت و هەڵگری ژمارەیەکی دیکە دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە کەبەوجۆرە پاداشتی ئەو ئەستێرەیە بداتەوە.
بۆ بیرهێنانەوە ئەحمەد ڕازی پێشتر لەڕیزی یانەی زەورا بەدرێسی ژمارە ۸ ەوە چەندین نازناوی بەدەست هێناوە.


هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close