کوڕە دهۆکییەکە لەسوید گۆڵێکی بۆ یانەکەی کرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رۆژى 21ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌یف كازم-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى باشوور، یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى تۆماركرد.
سه‌یف كازم-ى یاریزانى كوردى له‌دایكبووى شارى دهۆك و نیشته‌جێى سوید بۆ ئه‌م ساڵى خوله‌كانى تۆپى پێى سوید په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ئهسیریسكا تورابدین-ى شارى یۆنشۆپینگ-ى سوید-ه‌وه كرد، پاش ئه‌نجامدانى 3 یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) به‌درێسى ژماره 19، توانى یه‌كه‌م گۆڵى خۆى تۆماربكات، گۆڵهكهشى لهدوایارى یانه‌كه‌ى بوو له‌هه‌فته‌ى سێیه‌مى خوله‌كه به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى تڤاكیرس كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیاندا 3-1 براوه‌بوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ئهسیریسكا تورابدین له‌ئێستادا پله‌ى نۆیه‌مى ئیتان-ى یانه‌كانى سویدى به 4 خاڵ له 3 یارى (1 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و (4-4 گۆڵ)دا.
سه‌یف كازم-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه‌خاوه‌نى هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و سویدییه و باڵاى 177 سم-ه و ساڵى 2008 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كردووه، له‌خوله‌كى 63دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ یاریكرد و له‌خوله‌كى 76دا توانى گۆڵى سێیه‌م بۆ یانه‌ى ئهسیریسكا تورابدین تۆماربكات، به‌مه‌ش بووه خاوه‌ن یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها له‌خولى ئه‌مساڵیشدا، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 3 یارى و 173 خولهك یارى كردن‌دا.
