هەواڵ

لەکورسی وەزیریەوە بۆ پەیکەرێکی بەردین


ڤایرۆسی کۆرۆنا یەخەی وەرزشکارانیشی گرت و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدەرگای عەلی هادی ڕاهێنەری پێشوی یانەکانی زاخۆ و چەند یانەیەکی تر و هەروەها ئەحمەد ڕازی ئەفسانەی تۆپی پێی عێراقی داو بردنیەوە ژێر گڵەوە ، شەقامی عێراقی چاوەروان بوون ئەفسانەکەی تۆپی پێ (ئەحمەد ڕازی) کەبەم دواییە لەئەردەنەوە بۆ پۆستی وەزیری وەرزش و لاوان هێنایەنەوە و دواتر نیازەکەیان گۆڕدرا بۆ پاڵێوراوی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، کە خزمەت و گۆڕانکارییەکی گەورە لەوەرزشداو لەسەر دەستی کوڕە ئاڵتونیەکە ببینن، بەڵام کۆرۆنا هەموو ئاواتەکانی کرد بەخەون و نەهاتنە دی.
ئەمرۆش (وەزیری ڕۆشنبیری و گەشت وگوزارو شوێنەوار) بریاریدا بەدروست کردنی دوو پەیکەر بۆ هەردوو وەرزشکاری کۆچکردوو.
هاوکات داوا کراوە بەهاوبەشی وەزارەتی لاوان و وەرزش لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێ شوێنێکی گونجاو دیاری بکرێت بۆ دانانی پەیکەرەکان.

عەلی هادی
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close