گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی هەڵبژاردەی ئێران دەچێتە بەلژیکا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى تاران سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو رووده‌كاته به‌لژیكا و په‌یوه‌ندى به‌یانه نوێیه‌كه‌یه‌وه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ)دا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنى واده‌ى په‌یوه‌ندى كردنى عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى ته‌مه‌ن 27 ساڵ و گۆڵپارێزى یانه‌كه‌یان به‌یانه نوێیه‌كه‌ى (رۆیاڵ ئهنتویرپ)ى به‌لژیكایی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2020 یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى سوورپۆش بڵاوى كرده‌وه كه گه‌شته‌كه‌ى بۆ وڵاتى به‌لژیكا دواخراوه بۆ رۆژى چوارشه‌ممه 1-7-2020، ئه‌مه‌ش به‌هۆى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئێران له‌و وڵاته‌دا.
به‌پێى ئه‌و واده‌یه‌ى له‌پێشوودا بڕیارى لێدرابوو، ده‌بوو عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى گۆڵپارێزى نێوده‌وڵه‌تی ( كوردى له‌ك) ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى تاران رۆژى 10-6-2020 رووبكاته به‌لژیكا تا له‌لایه‌ن تیمى پزیشكى یانه نوێیه‌كه‌ى (رۆیاڵ ئهنتویرپ)ه‌وه پشكنینى پزیشكى بۆ بكرێت، به‌ڵام گه‌شته‌كه‌ى بۆ رۆژى 14-06-2020 دواخراو پاشان به‌پێى ئه‌و واده‌یه روویكرده فڕۆكه‌خانه تا بچێته به‌لژیكا، به‌ڵام به‌هۆى رێنمایی و ئه‌و بنه‌مایانه‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا دایانناوه، نه‌یتوانى گه‌شته‌كه‌ى بكات.
شایه‌نى باسه یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ كه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ)دا ركابه‌ریی ده‌كات، به‌پێى رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه ئێرانییهكهى، ئه‌م گۆڵپارێزه كورده‌ى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانى له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه بۆ ساڵى چواره‌م له‌سه‌ر خواستى خۆى، به‌پێى بڕگه‌كانى بۆندهكهشى ساڵى یه‌كه‌م بڕى 900 هه‌زار دۆلار و ساڵى دووه‌م بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار و ساڵى سێیه‌میش بڕى یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دۆلارى پێده‌درێت.
