رێزان گۆڵێكى بهلێزانى و جوانى له‌سوپه‌ر لیگدا تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى لینگبى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا له‌نێو یاریگاى لینگبى، گۆڵێكى جوانى بۆ یانه‌كه‌ى كرد و یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئۆدنسه 1-0 پێشخست، به‌ڵام له‌كۆتاییدا 1-2 دووچارى شكست هاتن.
رێزان مه‌حمود كۆرلو-ى یاریزانى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكوور و نیشتهجیًَى دانیمارك، رۆژى 22ى حوزه‌یرانى 2020 له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ئۆدنسه به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 90 خولهك به‌درێسى ژماره 10 ده‌ركه‌وت و توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و له‌خوله‌كى 12ى سه‌ره‌تاى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا تاكه گۆڵى یانه‌ى لینگبى و شه‌شه‌م گۆڵى خۆى له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك به‌هه‌وڵى تاكه‌كه‌سیی له‌نێو به‌رگریكارانى یانه‌ى ئۆدنسه زۆر بهلێزانى و جوانى تۆماركرد.
رێزان-ى یاریزانى لاوى كوردى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه خۆى یاریزانى یانه‌ى برۆندبى دانیماركییه، بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رزه به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌ى لینگبى یارى ده‌كات، تائێستا له 23 یارى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك ده‌ركه‌وتووه و توانیویه‌تى 6 گۆڵ تۆمار و 7 گۆڵى تریش سازبكات.
شایه‌نى باسه یانه‌ى لینگى كه وه‌رزى پێشوو له‌خولى پله یه‌كه‌وه گه‌یشته سوپه‌ر لیگ، ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ئۆدنسه و سوندریسك و سیلكابۆرگ شه‌رى مانه‌وه له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك ده‌كات و 2 یارى داهاتووى چاره‌نووسى به‌مانه‌وه له‌خوله‌كه یان دابه‌زینى دووباره بۆ خولى پله یه‌ك دیارى ده‌كات.
