یه‌كه‌م گۆڵى په‌یمان ئه‌لیاسى لهئیتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
لهئۆسكارشامن ئه‌رینا و له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى باشوور، په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئۆسكارشامن تۆماركرد.
رۆژى 22ى حوزه‌یرانى 2020 به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌ر یانه‌ى ئۆسكارشامن له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سێیه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى باشوور، میوانداریی له‌یانه‌ى كارلسكرۆنا كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش توانى 3-2 بروهبێت و دووه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه ده‌سته‌به‌ربكات و له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندیشدا به 7 خاڵ له 3 یارى (2 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون) و (6-3 گۆڵ) جێگیربێت.
په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموون كه ته‌مه‌نى 31 ساڵ و له‌وڵاتى سوید نیشته‌جێیه، له‌خوله‌كى 32ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌ى ئۆسكارشامن كرد و سه‌ره‌نجام نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌یان 2-1 برده‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا یانه‌ى میوان توانى ئه‌نجامه‌كه بۆ 2-2 یه‌كسان بكاته‌وه، به‌ڵام یانه‌كه‌ى په‌یمان له‌خوله‌كى 87دا به‌تۆماركردنى گۆڵێكى كوشنده ئه‌نجامى كۆتایی 3-2 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه و په‌یمان-یش له‌خوله‌كى 90دا گۆڕانكاریی ته‌كتیكى پێكرا و چووه دره‌وه‌ى یاریگا.
شایه‌نى باسه په‌یمان ئه‌لیاسى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020دا، به‌درێسى ژماره 99 له‌هه‌ر 3 یاریی یانه‌كه‌یدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شداربووه و له‌كۆى 269 خولهك یاریكردندا 1 گۆڵى تۆماركردووه و له‌خولى جامى یانه‌كانى سویدى وه‌رزى 2019-2020دا خاوه‌نى 2 گۆڵى تره له 4 یاریدا.
