هەواڵ

ڕاهێنەرەکەی زێوێ و سیروانی نوێ کۆرۆنای تێ پەڕاند

دوای نزیکەی سێ هەفتە لەتوش بونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناو وەرگرتنی چارەسەر، سروشت ئەحمەد راهێنەر لەیانەی سیروانی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنای تێ پەڕاندو سەرکەوتنی بەسەردا ڕاگەیاند.
سەرخێڵ شێخ مەهدی هاوڕێ و ڕاهێنەر لەهەمان ستافی (سروشت ئەحمەد)بەکورد سپۆرتی ڕاگەیاند، ناوبرا بۆ ماوەی ۳ هەفتە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، هەرچەندە سەرەتا لەنەخۆشخانە مایەوەو چارەسەری وەردەگرت، بەڵام نزیکی دوو هەفتەی کۆتایی گەڕایەوە بۆ ماڵەوەو هێدی هێدی بەرەو باش بوون دەچوو، تا سەرەنجام و خۆشبەختانە پشکنینی کۆتایی دەریخست کە ڕاهێنەرەکەمان لەڤایرۆسەکە پاک بۆتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.
سروشت ئەحمەد یاریدەدەری ڕاهێنەرە لەتیپی لاوانی یانەی سیروانی نوێ و، هاوکات ڕاهێنەری تیپی میللی زێوێ یە لەشاری سلێمانی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close