کوردەکەی هەڵبژاردەی سوریا حەوتەم گۆڵی لەخولی تورکی تۆمارکرد

ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه بووه خاوه‌نى حه‌وته‌م گۆڵى خۆى
سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیاى وه‌رزى 2019-2020دا بووه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى بردنه‌وه‌ى ژماره 13ى خوله‌كه‌یان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى و خۆشى بووه خاوه‌نى حه‌وته‌م گۆڵ.
رۆژى 22ى حوزه‌یرانى 2020 یانه‌ى ئهدهنهدهمیر سپۆر-ى توركى كه ئه‌یاز عوسمان-ى یاریزانى پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تى كوردى رۆژئاوا و دانیشتووى ئه‌ڵمانیا یارى بۆ ده‌كات، له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا میوانداریی له‌یانه‌ى عوسمانلى سپۆر كرد و سه‌ره‌نجامی یارییه‌كى به‌هێزیش توانى 2-1 براوه‌بێت و له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا جێگیربێت.
ئه‌یاز به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد و له‌خوله‌كى 25دا توانى گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى تۆماربكات و له‌خوله‌كى 46دا گۆڕانكارى پێكرا و برایه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا، ئه‌نجامى نیوه‌ى یه‌كه‌م 1-1 كۆتاییهات و له‌نیوه‌ى دووه‌مدا یانه‌كه‌ى ئه‌یاز توانى ئه‌نجامه بكاته 2-1 و بردنه‌وه‌ى ژماره 13ى خوله‌كه ده‌سته‌به‌ربكات، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 29 یاریدا و جگه له‌مه‌ش له 9 یاریدا یه‌كسانبووه و 7 یاریشى دۆڕاندووه و 57 گۆڵى كردووه و 36 گۆڵى لێكراوه.
شایه‌نى باسه ئه‌یاز-ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه‌خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سورى و ئه‌ڵمانییه، له‌هێڵى ناوه‌ند درێسى ژماره 9ى یانه‌ى ئهدهنهدهمیر سپۆر ده‌پۆشێت، تائێستا و پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خوله‌كه، خاوه‌نى 7 گۆڵه له 20 یاریدا و 3 گۆڵى تریشى سازكردووه و 1265 خوله‌كیش یارى كردووه.
