داڵههۆى ناوه‌ڕاستكارى كورد خۆى له‌هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته‌ی خولی سوید بینییه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى رۆژى 22ى حوزه‌یرانى 2020 لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى سیریوس پێشكه‌شى كرد و تیایدا جوانترین و نایابترین گۆڵى له‌ژیانى یاریكردنیدا تۆماركرد، ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى سوید ناوى چووه نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته.
داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سێیه‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)دا، توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و بهشووتێكى به‌هێزى موشه‌ك ئاسا له‌سه‌نته‌رى یاریگاوه تۆڕى لوكاس جۆنسۆن-ى گۆڵپارێزى یانه‌ى سیریوس بهه‌ژێنێت و ژماره‌ى گۆڵه‌كانى له‌خوله‌كه‌دا بكاته 2 گۆڵ له 3 یاریدا، به‌پێى وێبسایتى دیپلاى سویدى ناوى چۆته نێو پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)، ئه‌مه‌ش له‌پاڵ گۆڵپارێزى یانه‌ى هیلسنگبۆرگ و پێنج یاریزانى یانه‌ى لینشۆپینگ و دوو یاریزانى یانه‌ى ئا‌یك و یاریزانێكى یانه‌ى كالمار و یه‌كێكى یانه‌ى میالبى.
شایه‌نى باسه داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ى یاریزانى لاوى كورد ته‌مه‌نى 22 ساڵه و یه‌كێكه له‌یاریزانه لاو و هه‌ره دیاره‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى سوید و له‌ساڵى 2016ه‌وه له‌تیپى لاوانه‌وه بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى هێكن سه‌رخراوه و تائێستا له‌ساڵانى 2016 و 2017 و 2018 و 2019 و 2020دا، له 82 یارى خولى نایابى یانه‌كانى سوید به‌شدارى كردووه و توانیویه‌تى 12 گۆڵ تۆمار و 16 گۆڵیش سازبكات و له‌خولى جامى یانه‌كانى سوید-یش خاوه‌نى 12 یارى و 5 گۆڵى تره، هه‌روه‌ها له‌ساڵانى 2015 تا 2020 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و یه‌كه‌مى سوید كردووه و (4 یارى و 1 گۆڵ) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ و (4 یارى) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ و (3 یارى) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوید.
