داڵکورد میوانە سویدیەکەی گۆڵباران کرد

لهسوپێرتانى سوید دالكوردى كوردان میوانه‌كه‌ى گۆڵباران كرد
سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)دا، له‌نێو یاریگاى خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ده‌سته‌به‌ركرد و به‌یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ش گه‌یشت.
پاش ئه‌وه‌ى یانه‌ى دالكورد له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020دا، له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئهكرۆ پۆلیس یه‌كسانبوو، خاڵێكى گرنگى له‌یانه‌ى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر وه‌رگرت، كاتژمێر 8ى ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگاى ێفلهڤاڵن رووبه‌ڕووى یانه‌ى ئێسكلستونا بووه و سه‌ره‌نجامیش به‌پێنج گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر لێى برده‌وه و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا و له‌خانه‌ى ده‌یه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌وه گه‌یشته خانه‌ى سێیه‌م.
له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا یانه‌ى داڵكورد باڵاده‌ستى خۆى به‌سه‌ر كه‌شى یارییه‌كه پیشاندا و توانى به‌دوو گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر كه (جۆن ستێنبێرگ) له‌خوله‌كه‌كانى 4 و 37دا تۆمارى كرد، پێشبكه‌وێت و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ى یانه‌كه‌ى كوردان درێژه‌ى كێشا و توانییان به‌ته‌واوه‌تى كۆنتڕۆڵى یارییه‌كه بكه‌ن و سێ گۆڵى تریش له‌ڕێگه‌ى هه‌ریه‌كه له (عیرفان داساراڤیچ و پاتریۆت سیدیو و كارفالا سیسۆكۆ)وه له‌خوله‌كه‌كانى 71 و 85 و 90+4 بهپهناڵتى تۆماربكه‌ن.
به‌م ئه‌نجامه گه‌وره‌یه‌ش یانه‌ى دالكورد چه‌ند پله‌یه‌ك به‌ره‌و سه‌رووى ریزبه‌ندى هه‌نگاوى باشى نا و ئێستا به 4 خاڵ له 2 یارى (1 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون) و (تۆماركردنى 5 گۆڵ) له‌خانه‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌رى یانه‌كانى سوید خۆى بینیوه‌ته‌وه.
