هەواڵ

ئه‌سیستى كاپتنه‌ كورده‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى به‌نفیكاى به‌ناوبانگدا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

ئوسامه‌ ره‌شید-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا له‌یاری ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى به‌نفیكا-ى به‌ناوبانگ توانى له‌ئه‌نجامى جێبه‌جێكردنى كۆڕنه‌رێكدا (ئه‌سیست) گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى سازبكات.

ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یران له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 28ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال یانه‌ى سانتا كلارا به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتنه‌ كورده‌ كه‌ركوكییه‌كه‌ى (ئوسامه‌ ره‌شید) له‌یاریگاى دى لویز له‌شارى لشبۆنه‌ بووه‌ میوانى یانه‌ى به‌نفیكا-ى ئه‌و شاره‌ و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێز و پڕگۆڵدا، یانه‌ى سانتا كلارا-ى میوان توانى شكست به‌یانه‌ى به‌نفیكا-ى به‌ناوبانگ و خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ بهێنێت و به‌ئه‌نجامى 4-3 لێى بباته‌وه‌ و پشكى كاپتنه‌ كورده‌كه‌ش له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زن و مێژووییه‌دا سازكردنى گۆڵى 2-1ى یانه‌كه‌ى بوو له‌خوله‌كى 57دا، كه‌ كۆڕنه‌رێكى زۆر به‌جوانى به‌جێگه‌یاند و تۆپه‌كه‌ى به‌باشى به‌رزكرده‌وه‌ و زه‌یدو سانوسى پیشه‌گه‌رى نێجیریی توانى به‌سه‌ر گۆڵى یانه‌ى به‌نفیكاى پێ بهه‌ژێنێت.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى سانتا كلارا به‌ 38 خاڵ له‌ 28 یاریدا (10 بردنه‌وه‌، 8 یه‌كسانبوون، 10 دۆڕاندن) و (29-34 گۆڵ) گه‌یشته‌ پله‌ى هه‌شته‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال و كاپتن ئوسامه‌ ره‌شید-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵیش توانى ببێته‌ خاوه‌ن دووه‌م ئه‌سیست له‌ 22 یارى خوله‌كه‌دا و دوو گۆڵیشى تۆماركردووه‌.

https://www.vsports.pt/tsf/vod/santa-clara-zaidu-57-sl-benfica-1-2-santa-clara-58774

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close