هەواڵ

هەڵمەتێک بۆ ڕاگرتنی کۆبونەوەی وەرزشکاران ئەنجام دەدرێت


لەدوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێک وەرزشکاری ناو شاری سلێمانی گرتەوەو چەندین وەرزشکار توشی ڤایرۆسەکە بون، لەئێستادا کۆمەڵێک وەرزشکار و میدیاکار لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکیان دەست پێکردوە کەداوا دەکەن خولی یاریگا بچوک و بەتایبەت تر خولەکانی تیپە میللیەکان و مەشقی فێرگەو یاری دۆستانەو کۆبونەوەی وەرزشکاران لەیاریگاو شوێنە جیاوازەکانی دیکە ڕابگیرێت و هەوڵیش بدرێت یاریگاکان بۆ مەبەستی خۆپارێزی دابخرێن، ئەمەش لەپێناو خۆپارێزی و تەشەنە نەسەندنی ڤایرۆسەکە لەناو وەرزشکاراندا.
لای خۆیانەوە چەندین وەرزشکار لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک وێنەی خۆیان بە ماسکەوە داناوەو داوای خۆپارێزی زیاتری وەرزشکاران دەکەن.