ڤیدۆ گەلەری

دەرکەوتنێكی مارادۆنا ھەوادارانی نیگەران دەکات

بڵاوبوونەوەی کورتە ڤیدیۆیەکی ئەفسانەی تۆپی پێ (دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا)ی ئەرژەنتینی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ لەگەڵ کچێکداسەما دەکات و وادەردەکەوێت کەسەرخۆش بێت.
لەڤیدۆکەدا دەرکەوتوە کەمارادۆنا کێشی بەزیادی ماوەتەوەو وادەرناکەوێت کە ئەو هەرگیز وەرزشکارێکی پێشوبوبێت.
ئەم دەرکەوتنەی مارادۆنا لە جیھاندا نیگەرانی ھەوادارانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، کەلەهەمان کاتدامارادۆنا ھەندێك جوڵەی ناسروشتی دەکات و دەیەوێت بەشی خوارەوەی جلەکانی لابدات و بەڕووتی خۆی پیشان بدات.
مارادۆنا یەکێکە لەئەفسانەکانی تۆپی پێی جیهان و چەندەها نازناوی گەورەی بۆ یانەو هەڵبژاردەکەی بەدەست هێناوە لەسەرو هەمویانەوە مۆندیالی ۱۹۸٦ی بۆ ئەرژەنتین بردۆتەوە کەلەوەدا بەخاڵی بەهێزو جیاوازی نێوان مارادۆناو مێسی دادەنێن.
مارادۆنا لەگەڵ ئەوەی لەدوای وازهێنانی لەیاری کردن زۆربەی جار لەکێشەدا بوە، بەڵام لەتۆپی پێ دوورنەکەوتۆتەوەو ئێستاش ڕاهێنەری یانەی خیمناسیایە لەخولی تۆپی پێی ئەرژەنتین.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close