هەواڵ

سەرجەم خولەکانی تیپە میللیەکان ڕاگیران


رەفیق تۆفیق سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تیپە میللیەکانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسپۆرت ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی هەموولایەک و دروست نەکردنی قەرەبالغی، بڕیارماندا سەرجەم خولی تیپە میللیەکان بۆ کاتێکی نادیار ڕابگرین و هیچ خولێکی لیژنەکانی ئەندام لە ئەنجومەنی باڵای تیپە میللیەکان لەهیچ ناوچەیەک نەکرێتەوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند پێویستە هەموو لیژنەکان پابەندبن و هەرکەسێکیش پابەندی بڕیارەکە نەبێت خۆی بەرپرسیاردەبێت

ئەمەش ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنەکەیە

هاوڕێیان ئازیزان سەرجەم بەرپرسانی لێژنە باڵاکان ولیژنەی تیپە میللیەکانی سەربە ئەنجومەنی باڵای تیپە میللیەکانی کوردستان ئەم کاتاتان باش هیوام تەندروستیەکی باشە بۆهەموولایەکتان و بۆ سەرجەم وەرزشکاران
دوای ڕاوێژو گفتو گۆیەکی چڕ لەگەل سەرجەم دەزگاوەرزشی و حکومیەکان و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی لەم دۆخە نەخوازراوە ترسناکەی کە بەرۆکی هەمومانی گرتوە و هەر ڕۆژەو چەندکەس لەهاوڕێ و دۆستانمان جێمان دەهێڵن بەهۆی توش بونیان بە نەخۆشی کرۆنا بۆیە بڕیارماندا بەڕاگرتنی سەرجەم کارو چالاکیەکانمان بۆ کاتێکی نادیارلەبەر بەرژەوەندی گشتی
تکایە هەموتان پابەندبن بەڕێنماییەکانی تەندروستیەوە
هەرکەسێک پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت
هیوادارم هەموان بەرپرسیاریتی ئەم دۆخە لەئەستۆ بگرین بۆ پاراستنی خۆمان و هاوڕێیانمان
پابەند بونتان جێگای ڕێز و پێزانینە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close