پاڵه‌وانه كورده‌كه‌ی ئۆڵۆمپیاد به‌نه‌خۆشى كۆرۆنا و له‌غه‌ریبى سه‌رى نایه‌وە

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24-6-2020 محەمه‌د یاسین-ى یه‌كه‌م وه‌رزشكارى كوردى به‌شداربوو لهئۆڵۆمپیاد و پاڵه‌وانى پێشووى ئاسیا و عه‌ره‌ب و عێراق له‌یاری به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاتى سوید به‌نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌ته‌مه‌نى 57 ساڵیدا ماڵئاوایی كرد و له‌غه‌ریبى سه‌رى نایه‌وه.
ئه‌م وه‌رزشكاره پاڵه‌وانه‌ى كورد له‌یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی كه له‌شارى ئۆریبرۆ-ى وڵاتى سوید داده‌نیشێت، به‌ر له‌دوو مانگ تووشى نه‌خۆشى كۆرۆنا هات و به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌قورسى دووچارى نه‌خۆشییه‌كه هاتبوو، هه‌ر زوو له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شاره‌كه‌یدا خرایه ژێر چاودێرى چڕى پزیشكى و چاره‌سه‌ركردنى، به‌ڵام به‌هۆى كاریگه‌ریی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ر هه‌ناسه و سییه‌كانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی لێكردین.
شایه‌نى باسه محه‌مه‌د یاسین محەمه‌د رۆژى 7-1-1963 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه و ژیانى هاوسه‌رى پێكه‌وه ناوه و خاوه‌نى پێنج منداڵه به‌ناوه‌كانى (زینه و خالید و به‌شار و عه‌بیر و مریه‌م) و ساڵانى 1977 تا 1991 كه ڕووى له‌وڵاتى سویدكردووه، یارى بۆ تیپى یانه‌كانى هێرش و هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كردووه و ساڵانى 1980 و 1984 وه‌ك یه‌كه‌م وه‌رزشكارى كورد به‌شدارى هه‌ردوو ئۆڵۆمپیادى مۆسكۆ و لۆس ئه‌نجلس-ى كردووه و له‌وه‌ى دووه‌میان پله‌ى شه‌شه‌مى به‌ده‌ستهێناوه و له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا ساڵانى 1985 له‌ژاپۆن و 1988 له‌چین بۆته پاڵه‌وان و ساڵى 1987 له‌فلیپین میدالى برۆنزى پاڵه‌وانێتى جیهانى بردۆته‌وه و ساڵانى 1982 و 1986 لهئاسیادى نیوده‌لهى و سیئۆل پله‌كانى دووه‌م و یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه و پاشان له‌سوید و وڵاتانى ئهسكهندهنافیادا درێژه‌ى به‌یارى كردن داوه و 12 میدالى جۆراوجۆرى بردۆته‌وه و به‌گشتى له‌هه‌موو وێستگه‌كانى ژیانى یاریكردنیدا 42 میدال 21 زێر و 6 زیو و 15 بڕۆنزى یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی لهملكراوه.

