هەواڵ

چارەسەركارێكی پزیشكی وەرزشیی بەخۆبەخشی ھاوكاریی تووشبووانی كۆرۆنا دەكات

چارەسەركارێكی پزیشكی وەرزشی شاری سلێمانی ئامادەیە وەك خۆبەخشێك لەناوەوە و دەرەوەی نەخۆشخانە ھاوكاریی ئەو كەسانە بكات كەتووشی كۆرۆنا بوون و پێویستیان بەھاوكاریی پزیشكی و تەندروستی ھەیە.

حیلمی سابیر ساڵانێكی زۆرە وەك چاسەركارێكی پزیشكی لەیاریگاكانی كوردستان و عێراقدا خزمەت ئەكات و ڕۆڵێكی بەرچاوی ھەیە، ئێستا چارەسەركارە وەرزشییە كەلەھەمان كاتدا وەك یاریدەدەرێكی پزیشكی كاردەكات لەپۆستێكی ئەكاونتەكەی خۆی لەفەیسبووك ئاشكرایدەكات كەدەیەوێت خزمەتی ھەر كەسێك بكات كەپێویستی بەھاوكاریی و ڕێنمایی تەندروستی ھەیە.

بەگەڕانەوە بۆ مێژووی چەند ساڵی ڕابردووی یانەی سلێمانی ڕۆڵی حیلمی سابیر بەئاشكرادەبینرێت لەخزمەتكردنی یاریزانانی ئەو یانەیە لەخولەكانی عێراق و كوردستان و تەنانەت لەكەمپە ناوخۆیی و دەرەكیەكانی یانەكەش.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close