هەواڵ

رێزان به‌تۆماركردنى گۆڵێك بووه‌ پیاوى دوایارى یانه‌كه‌ى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى لینگبى دانیماركى خاوه‌ن تاكه‌ گۆڵى یانه‌كه‌ى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، گره‌وى باشترین یاریزانى یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ئۆدنسه‌-ى برده‌وه‌.

رێزان-ى یاریزانى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكوور و نیشته‌جێى دانیمارك، رۆژى 22ى حوزه‌یرانى 2020 له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ئۆدنسه‌ له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 90 خوله‌ك یارى كرد و ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد و له‌خوله‌كى 12ى سه‌ره‌تاى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا تاكه‌ گۆڵى یانه‌ى لینگبى تۆماركرد، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بلو ئێنێرگى سپۆنسه‌رى یارییه‌كه‌وه‌ به‌باشترین یاریزان (پیاوى یارییه‌كه‌) دیارى كرا و له‌نێو یاریگاى لینگبى دیارى كۆمپانیاكه‌ى پێشكه‌ش كرا.

شایه‌نى باسه‌ رێزان مه‌حمود كۆرلو-ى یاریزانى لاو و به‌هره‌مه‌ندى كوردى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه‌ درێسى ژماره‌ 10ى یانه‌كه‌ى ده‌پۆشێت، خۆى یاریزانى یانه‌ى برۆندبى دانیماركییه‌، بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رزه‌ به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌ى لینگبى یارى ده‌كات، تائێستا له‌ 23 یارى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك ده‌ركه‌وتووه‌ و توانیویه‌تى 6 گۆڵ تۆمار و 7 گۆڵى تریش سازبكات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close