لەسکۆتلەندا بەهرەمەندێکی کورد كاندیدى بردنه‌وه‌ى باشترین ناوه‌ڕاستكارى خولەکەیە

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رابین عومه‌ر-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانى تر بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى باشترین یاریزانى هێڵى ناوه‌ند له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا (لادبرۆكس لیگ/ 2) كاندید كراوه.
رابین-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كهوهرزى 2019-2020ى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 7 یارى بۆ یانه‌ى ئێلگن سیتى ده‌كرد، به‌پێى وێباسیتى (SPFL)ى تایبه‌ت بهخولهكانى تۆپى پێى سكۆتله‌ندا، له‌گه‌ڵ 7 یاریزانى تر‌ى یانه به‌شداره‌كانى خوله‌كه، هه‌ڵبژێردراوه تا یه‌كێكیان وه‌ك باشترین ناوه‌ڕاستكارى وه‌رزى 2019-2020ى (لادبرۆكس لیگ/ 2) له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى دیارى بكرێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌م یاریزانه به‌هره‌مه‌ند و لاوه‌ى كوردى شارى دهۆك و كوردستان كه خاوه‌نى هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ى هۆڵه‌ندى و عێراقییه، پاش ئه‌وه هات كه له‌وه‌رزى 2019-2020ى (لادبرۆكس لیگ/ 2)ى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا توانى به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ربكه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ندى یاریگا و و رۆڵى گه‌وره‌شى بینى له‌وه‌ى كه یانه‌كه‌ى پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه ده‌سته‌به‌ربكات، هه‌ربۆیه ناوى له‌نێو لیستى پالێوراوانى بردنه‌وه‌ى ئه‌م نازناوه دایه.
شایه‌نى باسه رابین عومه‌ر كه باڵاى 176 سانتیمه‌تره و رۆژى 1ى ئه‌م مانگه بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئێلگین سیتى كۆتایی هات، توانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا له 22 یاری خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا، 1427 خولهك ده‌ربكه‌وێت و 4 گۆڵ تۆماربكات و لهچالینگ كه‌پ 3 یارى كرد و 1 گۆڵى تۆمار و 1 گۆڵى تر‌ى سازكرد و له‌جامى خولى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا 3 یارى و له‌جامى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا-ش 1 یارى ئه‌نجامدا.
