هەواڵ

سەرتیپ گەڕایەوە بۆ پارکی ئازادی


سەرتیپ نوری یەکێکە لەوەرزشکارەکانی شاری سلێمانی و دەرچوی پەیمانگای وەرزشی سلێمانیەو لەمنداڵییەوە لەوەرزش دانەبڕاوە، ئەو کەلە گەڕەکی چوارباخ گەورەبوە، لەتیپە میللیەکانەوە تا ئاستی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی وەک گۆڵپارێزی تۆپی پێ ڕۆشتوە.
سەرتیپ دوای تۆپی پێ خولیایەکی زۆری بۆ یاری لەشجوانی هەیەو ساڵانێکی زۆرە لەشو لاری بەڕێکی و جوانی هێشتۆتەوە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناو داخستنی هۆڵەکانی لەش جوانی، سەرتیپ گۆشەیەکی پارکی ئازادی بۆ خۆی تەرخان کردوەو چەند ئامێرێکی بۆ مەشقەکانی دروست کردوەو ڕۆژانە لە سەعات ٦_۸ بەیانی لەوێ مەشقەکان ئەنجام دەدات تا بەباشی پارێزگاری لە توانای جەستەیی و لەشڕێکی خۆی بکات، واتە هەرکاتێک هۆڵەکان دابخرێنەوە، سەرتیپ ڕوودەکاتەوە گۆشە تایبەتەکەی خۆی لەپارکی ئازادی کەتەنها خۆی لەوێ مەشق دەکات.

بەشێک لە مەشقەکانی سەرتیپ
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close