لەئۆزبەکستان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش کوڕە کوردەکە گۆڵى خۆى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ هه‌فته‌ى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى یانه‌ى پاختاكور له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)دا گۆڵى خۆى ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشى بردنه‌وه به‌یانه‌كه‌یان ده‌به‌خشن.
لهدهستپێكى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-ى ساڵى 2020دا، به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى (كوردى عه‌له‌وى)، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 25-6-2020 یانه‌ى پاختاكور له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا بووه میوانى یانه‌ى كیزیلكوم و سه‌ره‌نجامیش توانى 2-0 براوه‌بێت و پێنجه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه ده‌سته‌به‌ربكات و پارێزگاریش له‌پێشه‌نگى ریزبه‌ندى خوله‌كه بكات.
له‌یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیاندا ئێرین دێردیوك كه ته‌مه‌نى 32 ساڵه و له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى پاختاكور درێسى ژماره 77 ده‌پۆشێت، به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى تا خوله‌كى 81 یاریكرد و له‌خوله‌كى 74ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا توانى گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى و سێیه‌مى خۆى له‌خوله‌كه‌دا تۆماربكات.
به‌تۆماركردنى ئه‌م گۆڵه‌ش ئێرین بووه خاوه‌نى 3 گۆڵ له 6 یارى و 329 خولهك یارى كردن و 1 گۆڵیشى سازكردووه و ئێستا به‌م 3 گۆڵه له‌ڕیزبه‌ندى سێیه‌مى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه ناوى دێت.
شایه‌نى باسه یانه‌ى پاختاكور ئێستا به 15 خاڵ له 6 یارى (5 بردنه‌وه و 1 دۆڕاندن) و (16-3 گۆڵ)، پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)ى كردووه.
