هەواڵ

تیاگۆ گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و لیڤەرپوڵ لەسەر هێڵە

تیاگۆ ئەلکانتارای ئیسپانی نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ نوێ بکاتەوە و رۆژنامەکانی ئینگلتەراش تیاگۆ بەگرێبەستی داهاتووی یانەی لیڤەرپوڵ ناودەبەن.

لەم هەفتەیەدا یانەی بایرن میونخ هەوڵیدا گفتوگۆکانی لەگەڵ تیاگۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکات کەهاوینی داهاتوو کۆتاییدێت، بەڵام ئەو یاریزانە ڕەتیکردەوە شتێکی لەو جۆرەبکات و تەنانەت هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن تیاگۆ ماڵئاوایی لەچەند هاوڕێیەکی کردووە و دەیەوێت هاوینی ئەمساڵ روو لەیانەیەکی نوێ بکات.

لەم وەرزەدا ئەو یاریزانە ئیسپانیە بەشداریی ٣٥ یاریی لەگەڵ یانە باڤارییەکە کردووە و ٣ گۆڵی تۆمارکردووە، یانەی لیڤەرپوڵیش کەبەشوێن کڕینی یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستدایە دەیەوێت سوود لەو ساردییەی نێوان تیاگۆ و بایرن میونخ وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی لەهاوینی ئەمساڵدا

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close