هەواڵ

بەڕێوبەری وەرزشی سلێمانی ئاگاداری یانەکان دەکاتەوە کەمەشقەکانیان ڕاگرن

جەمال عەلی بەڕێوبەری وەرزشی سلێمانی تایبەت بە کوردسپۆرت ڕایگەیاند:لەپێناو خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوا لەیانە وەرزشییەکانی سنوری بەڕێوبەرێتی وەرزشی سلێمانی دەکەین کەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەرینیش دەگرێتەوە مەشق و ڕاهێنان و چالاکییەکان بۆ سەرجەم ئاستەکانیان و ئەکادیمیەکان بوەستێنن تا ترسی ڤایرۆسەکە نامێنێت یاخود کەم دەبێتەوە.
هاوکات بەڕێوبەری وەرزشی سلێمانی ڕاشیگەیاند پێویستە یانەکان سەرجەمیان پابەندبن و خۆیان بەرپرسیاردەبن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close