هەواڵ

لیڤەرپوڵ خەونە ٣٠ ساڵییەکەی هێنایەدی

دوای ٣٠ ساڵ چاوەڕوانی دواجار یانەی لیڤەرپوڵ بەنازناوی خولی نایابی ئینگلتەرا شادبوو، نازناوێک کەچەندین ساڵ بوو بوبووە گرێ کوێرەیەک بۆ راهێنەر و ئەستێرە یەک لەدوای یەکەکانی یانەکە.

دوای شکستهێنانی یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر یانەی چێڵسی لەئێستادا هیچ بەربەستێک نەماوە لەبەردەم یانەی لیڤەرپوڵ-دا تاوەکو نەبێتە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلتەرا، ئەم پاڵەوان بوونەی لیڤەرپوڵ لەکاتێکدایە کە ٧ هەفتە بەسەر کۆتایی هاتنی یارییەکانی خولەکە ماوە و یانە سورپۆشەکە ٢٣ خاڵ لەپێش مانچستەر سیتی پێشەنگیەوەیەتی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close