باوكی حه‌بیب ته‌ندروستی ناجێگیره

عهبدولمهناپ نورمهگهمێدۆڤ ی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ باوكی پاڵه‌وانی جیهانی و ئه‌ستێره‌ی یاری ئێم ئێم ئه‌ی حه‌بیب نورمهگهمێدۆڤ هێشتا لهژێرچاودیری وردی پزیشكیدایه له نه‌خۆشخانه.

له‌به‌رواری 14/05/2020 عهبدولمهناپ به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی مۆسکۆکرا به هۆی هه‌بوونی نه‌خۆشی كۆڤید ١٩ له ئێستادا نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه, به‌ڵام زیانی زۆری به گورچیله‌و ده‌ماره‌كانی دڵی گه‌یاندووه, حه‌بیب و باوكی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر نزیكیان هه‌یه و یه‌كه‌م هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی حه‌بیب ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ باوكی, وه( ڤلادیمیر پۆتین)سه‌رۆكی رووسیا به‌تایبه‌تی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه باشترین چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت وبه پێی قسه‌ی به‌رێوبه‌ری كاره‌كانی حه‌بیب, پۆتین به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ حه‌بیب.

له چاوپێكه‌وتنیكی له‌گه‌ڵ چاناڵ وه‌ن ی رووسی حه‌بیب ووتی.
له ئێستادا باردوودۆخی باوكم مه‌ترسیداره له چاره‌سه‌رێكی زۆر ورد دایه كۆرۆنا ڤایرۆسی تێپه‌ڕاندووه به‌ڵام بۆته هۆی زیان گه‌یاندن به‌گورچیله‌كان و دڵی, سه‌ردانی نەخۆشخانه ئه‌كه‌م من ئه‌ناسێته‌وه به‌ڵام هیچ ئاماژه‌و و قسه‌كردنێك نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئامێرهكاندایە, ڕۆژانه بۆماوه‌ی نیوكاتژمێر لای ده‌مێنمه‌وه‌و ده‌ستی ئه‌گرم و قسه‌ی بۆئه‌كه‌م و ئه‌ویش پێوه‌ی دیاره كه ئه‌م ناسێته‌وه.
