هەواڵ

كلۆپ بەگریانەوە نازناوەكە پێشكەشی دالگلیش و جێرارد دەكات

یۆرگن كلۆپ لەدوای چامپیۆنز لیگ لیڤەرپوڵی كردە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلتەرا و لەچاوپێكەوتنێكی شەوی ڕابردووی لەگەڵ تۆڕی سكای نیوز نەیتوانی فرمێسكە شادییەكانی بسڕێتەوە و ئەو نازناوەی پێشكەشی ھەردوو ئەفسانەی یانەكە كینی دالگلیش و ستێڤن جێرارد كرد.

شەوی ڕابردوو دوای دۆڕاندنی مانچستەر سیتی بەرامبەر چێڵسی، بەبێ چاوەڕوانی یاریی داھاتوو لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمیەر لیگ، دواتر تۆڕی سكای نیوز ڕاھێنەر و یاریزانان ھەروەھا ئەستێرە دیارەكانی پێشووی لیڤەرپوڵی ھێنایە سەرھێڵ و بەڤیدیۆ كۆنفرانس لێدوانیان لێوەرگرتن.

لەیەكێك لەدیمانەكاندا یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی بەفرمێسكی خۆشی ھەستەكانی خۆی دەربڕی و ئاشكرایكرد :”بەدەستھێنانی نازناوەكە كارێكی ئاسان نەبووە و بۆ ئەو ھەموو ساڵە چاوەڕوانی و ھەوڵدانە ئەم نازناوە پێشكەش بە كینی دالگلیش و ستێڤن جێرارد ئەكەم”.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close