هەواڵ

‎ڕاهێنەرێکی کورد سەرپەرشتی خولێک بۆ ڕاهێنەرانی وڵاتانی عەرەبی دەکات


هاوبیر عەبدوڵا پاڵەوان و ڕاهێنەری دیاری کیک بۆکسێنگ بە کوردسپۆرتی ڕاگەیاند: خولێکی نێودەوڵەتی بۆڕاهێنەران دەکرێتەوەو بەپێی ئەوەی منیش ئەندامم لە لیژنەی ڕاهێنەرانی عەرەب وانەکانی خولەکە بەشێوەی ئۆن لاین دەڵێمەوە، دکتۆر هاوبیر وتیشی بڕیار بوو ئەم خولە لەوڵاتی ئیمارات بکرێت بەڵام بەهۆی بارودۆخەوە کرا بەئۆنلاین.
هاوکات ڕاشیگەیاند پێشتریش لەچەند خولێکی نێودەوڵەتی لەتورکیاو ئەردەن وانەکانم بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وتۆتەوەو یەکێتی کیک بۆکسێنگی جیهان( WAKO) سەرپەرشتی دەکات و بڕوانامەش بەبەشداربوان دەدات.
لەکۆتایدا وانەبێژە کوردەکە وتیشی توانیومانە بەهەوڵی خۆمان ڕەزامەندی بۆ ڕاهێنەرە کوردەکانیش وەربگرین کەبەشداری بکەن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close