هەواڵ

تۆپی وەرزی داهاتووی پرێمیەر لیگ ئاشکرابوو

کۆمپانیاکانی بواری دیزاین و نەخشسازی پێداویستیە وەرزشییەکان بەردەوامن لەکار و پڕۆژەی نوێی خۆیان بۆ وەرزی داهاتووی خولەکان و لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیزاینی نوێی تۆپی یارییکردنی وەرزی داهاتووی پرێمیەر لیگ دزەی پێکرا کەئەو تۆپە لەلایەن کۆمپانیای نایکی-ەوە دیزاین و بەرهەمهاتووە.

تۆپەکە لەسەر باکگراوندێکی سپی دروستکراوە و بەڕەنگی ڕەش و سور نەخشێنراوە و یەکێکە لەزنجیرە تۆپەکانی ئەیرۆوسکەلپت، هەرچەندە ئەمە یەکەم دیزاین نیە و لەمانگی ئایاری ڕابردوو دیزاینێکی تر بڵاوکرایەوە بەڵام قسەی کۆتایی لەلای کۆمپانیای نایکی دەبێت کەچاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ درەنگرتر لەساڵانی رابردوو واتە رەنگە لەمانگی ئابدا دیزاینی کۆتایی و فەرمی ئاشکرابکات.

دیزاینی پێشبینیکراو و دزەپێکراو

پێشتر دیزاینی تۆپی هەریەک لەخولەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرابوو کەیەکێکیان لەلایەن کۆمپانیای سەلێکت و ئەوی تریان لەلایەن یو ئێچ ئێڵ سپۆرتەوە دروستکرابوو.

تۆپی دێربی ستاری خولی ئەڵمانیا (بۆندز لیگا)

هەروەها دیزاینی تۆپەکەی خولی فەڕەنساش بەمشێوەیەیە:

تۆپەکانی ساڵانی ڕابردووی خولی فەڕەنسا بەم شێوەیە بوو:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close