یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی: محه‌مه‌د یاسین له‌هه‌موومان رۆیی

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی محه‌مه‌د یاسین محه‌مه‌د-ى ههڵكهوتووى عێراق و ئۆڵۆمپی، رۆژى 24ى حوزه‌یرانى 2020 له‌وڵاتى سوید و به‌نه‌خۆشى كۆرۆنا (كۆڤید 19) له‌ته‌مه‌نى 57 ساڵیدا، به‌فه‌رمیی پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى راگه‌یاند.
یه‌كێتییه‌كه لهپرسهنامهكهیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه محه‌مه‌د یاسین له‌پێشوودا دوو خولى یه‌ك له‌دواى یه‌ك به‌شدارى ئۆڵۆمپیادى كردووه، 1980 له‌مۆسكۆ و 1984 له‌لۆس ئه‌نجلس كه له‌كێشى 75 كگمدا پله‌ى شه‌شه‌مى به‌لێهاتوویی و شایسته‌یی به‌ده‌ستهێنا و له‌هه‌مان كێشدا پاڵه‌وانى ئاسیا بووه و به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ خاوه‌ن پله‌ى دووه‌می و چه‌ندین ئه‌نجامى تریش بووه.
له‌نێو په‌یامى پرسه‌كه‌دا محه‌مه‌د جالود ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی (IWF) به‌مشێوه‌یه له محه‌مه‌د یاسین-ى هاوڕێى دێرینى ده‌ده‌وێت و ده‌ڵێت: محه‌مه‌د یاسین-مان له‌ده‌ستدا كه‌وه‌ك برا وابوو بۆمن، ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌بیربهێنمه‌وه كه ئه‌و هه‌میشه پاڵه‌وان بووه له‌نێو خێزانى هه‌ڵگرتنى قورسایی عێراقیدا و ئه‌و له‌هه‌موومان رۆیی، بروسهكهى پرسه‌نامه له‌خێزانى هه‌ڵگرتنى قورسایی عێراق ده‌كه‌م.
یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی (IWF) و خێزانى یارى هه‌ڵگرتنى قورسایی له‌ناخى دڵیانه‌وه پرسه‌نامه ئاراسته‌ى یه‌كێتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی عێراق و خانه‌واده‌كه‌ى و ئازیزانى ده‌كات.

