هەواڵ

لەبەرامبەر پاڵەوانبوونیدا لیڤەرپوڵ پارەدەداتە چەند یانەیەک

یانەی لیڤەرپوڵ کەچەند رۆژێکە بووەتە پاڵەوانی ئینگلتەرا سەرەڕای خۆشی و ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نازناوەکە دەبێت لەلایەکی دیکەوە خۆی کۆبکاتەوە و دەرگای خەزێنەکەی بەڕووی چەند یانەیەکدا بکاتەوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا کاتێک یانەی لیڤەرپوڵ بەدەستی پڕ و بەقورسیەوە هاتە ناو بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزان لەگەڵ ئەو یانانەی یاریزانی لێکڕیوون چەند خاڵێکیان واژۆکردووە کەباس لەوە دەکات هەرکاتێک لیڤەرپوڵ بەو یاریزانانەوە بووە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەی دەبێت بڕێک پارەیان پێبدات.

ئەو یانەیەی گەورەترین سوودمەندی پاڵەوانبوونی لیڤەرپوڵە بریتیە لەیانەی ساوسهامتن کەهەندێک لەهاندەر و رۆژنامەکان بەیانەی دووەمی لیڤەرپوڵ یاخود بەتیپی لاوانی لیڤەرپوڵ ناوی دەبەن، ئێستا ئەو یانەیە چاوەڕێئەکات لەبەرامبەر ئەو یاریزانانەی فرۆشتوویەتی بەلیڤەرپوڵ ٣ ملیۆن پاوەندی تری دەستبکەوێت.

ئەو یانە باشورییەی ئینگلتەرا ساڵانە یاریزانی خۆی بەلیڤەرپوڵ دەفرۆشێت بۆیە لەدۆخی پاڵەوانبوونی رێدز ئاساییە ساوسهامتن سوودمەندی یەکەم بێت، لەئێستادا چوار ئەستێرەی لیڤەرپوڵ یاریزانی پێشووی ساوسهامتن بوون ئەوانیش بریتین لە: (ڤيرگڵ ڤان دایک، سادیۆ مانێ، دیان لۆڤرین، ئادام لالانا).

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئارسناڵ چاوی لەوەیە لەڕێی فرۆشتنی ئۆکسلەید چامبرلین-ەوە بەلیڤەرپوڵ بڕێک پارەی دەستبکەوێت، هەروەها بەرامبەر هێنانی ئەندرو رۆبێرتسن لەیانەی هاڵ سیتی دەبێت بڕێک پارە لەلایەن لیڤەرپوڵەوە بدرێت بەو یانە پرتەقاڵی پۆشە.

دواهەمینیشیان یانەی چاڵتن-ە کەخاوەنی پشکە لەگرێبەستی گواستنەوەی جۆ گۆمێزی یەکێک لەباشترین بەرگریکارەکانی لیڤەرپوڵ.

ڤان دایک بەدرێسی ساوسهامتن و چامبرلین بەدرێسی ئارسناڵ
سادیۆ مانێ کاتی یارییکردنی بۆ ساوسهامتن
ئادام لالانا کاتی یاریکردنی بۆ ساوسهامتن
دیان لۆڤرێن لەساوسهامتن
ئەندرو رۆبێرتسن سەردەمی یاریکردنی بۆ هاڵ سیتی
جۆ گۆمێز لەچاڵتن

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close