ڤیدۆ گەلەریهەواڵ

بەرەو پێش چوونی ڕاکردنی ١٠٠ مەتری ژنان

بەرەو پێش چوونی ڕاکردنی ١٠٠ مەتری ژنان لە یەکەمین ئۆلۆمپیاد (ئەمستێردام ١٩٢٨) تا دواهەمین ئۆلۆمپیاد (ڕیۆ ٢٠١٦) کە جیاوازی یەکەیان ئەکاتە (١.٤٩ چرکە).

ئەگەر بەراوردی بکەین بە یەکەمین ڕاکردنی ٨٠٠ مەتری ژنان لە هەمان ماوەدا کە کاتەکەی لە ١٩٢٨ دا (٢.١٦.٨ دەقیقە) بوو بەرەو پێشتر چوو تا لە ٢٠١٦ دا گەیشتە (١.٥٥.٣٤ دەقیقە) بەمەیش جیاوازی یەکەیان ئەکاتە (٢١.٤٦ چرکە) کە بۆ ئەگەر بە درێژی ماوە بەراوردی بکەین نزیکەی سەروو ١٠٠ مەتر جیاوازی ئەکات.

ئەگەر ئەو ٢١.٤٦ چرکەیە دابەش بکەین بەسەر ٨ دا ئەوا بۆ هەر ١٠٠ مەترێك ٢.٦٨ چرکە بەرەوپێش چووە، کە ئەم دوو جۆرە لە پێش بڕکێ ناتوانرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ یەکتر لەبەر جیاوازی لە ماوەی ڕاکردنەکەو ئەو پێویستی یە فسیۆلۆجی و جەستەیی یەی هەیە لە نێوان ئەو دوو جۆرە ڕاکردنەدا.

بەراوردەکە تەنها بۆ تێگەیشتن بوو لە بابەتەکەی سەرەوە.

کاوە مەحمود ئەحمەد
ماستەر لە فسیۆلۆجیای ڕاهێنان – زانکۆی سلێمانی ڕاهێنەری گۆڕەپان و مەیدان لە یانەی شالڤێ – سوید مامۆستای وەرزش لە خوێندنگای ڤیکبۆلاند -سوید

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close