دوو پاڵەوانی بۆکسین یاریەکی میژووی ئەنجام دەدەن

ئامادەکردنی – فەرهەنگ ایبراهیم
وابڕیارە یارییەکی میژووی لەنێوان هەردوو ئەستێرەی بۆکسێنی جیهانی (تایسۆن فیوری) و (ئه‌نتۆنی جۆشوا) ئەنجام بدرێت، یارییەکە لە ساڵی ٢٠٢١ئەنجام دەدرێت، فیوری ته‌مەن ٣١ ساڵ به‌رامبه‌ر (ئه‌نتۆنی جۆشوای) ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ یاری ده‌كات، هه‌ردووكیان دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیان گرێبه‌ستێكیان بۆ ٢ ڕوبهرووبونهوه واواژۆ کردووە،بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بێت ئەم یاریە دەچێتە ڕیزی یارییە مێژوویەکانی بۆکسین و هاندەرێکی زۆر چاوەڕێی یارییەکە دەکەن.

ئه‌نتۆنی جۆشوای ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵە دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایە کۆی یاری براوەکانی ٢٤ یارییە، تەنها ١ یەك دۆڕانی هه‌یه، جۆشوا هه‌ڵگری پشتێنه‌كانی (WBA,IBF,WBO,IBO) بۆ وه‌زنی قورس.
ئه‌نتۆنی جۆشوای
فیوری ته‌مەنی ٣١ ساڵە له كۆی ٣١ یاری هیچ دۆرانێكی نیه هه‌ڵگری چەندین پشتێنە، پشتێنه‌كان جیهانین، هەروەها فیوری هه‌ڵگری پشتێنی (WBC) .

براوه‌ی ئه‌م یاریه ئه‌بێته هه‌ڵگری هه‌موو پشتێنه‌كانی وەزنی قورس لە جیهاندا.