كوڕه دهۆكییه‌كه له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى خولی سكۆتله‌ندا شوێنى خۆى كرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكارێكى لاوى كورد ناوى چووه نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا (لادبرۆكس لیگ/ 2) و به‌وه‌رگرتنى له 21%ى ده‌نگى هانده‌ران و جه‌ماوه‌رى خوله‌كه، به‌سێیه‌م باشترین یاریزانى هێڵى ناوه‌ند-یش دیاریكرا.
به‌پێى وێباسیتى (SPFL)ى تایبه‌ت بهخولهكانى تۆپى پێى سكۆتله‌ندا، رابین عومه‌ر-ى یاریزانى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى ئێلگین سیتى سكۆتله‌ندایی یه‌كێكه له‌یاریزانانى هێڵى ناوه‌ندى نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا (لادبرۆكس لیگ/ 2)ى وه‌رزى 2010-2020 و جگه له‌مه‌ش له‌نێو 8 یاریزانى پاڵێوراو بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى هێڵى ناوه‌ندى خوله‌كه، پله‌ى سێیه‌مى به‌وه‌رگرتنى 21%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش له‌پاش هه‌ریه‌كه له دانى هاندلینگ له‌یانه‌ى ئیدنبره سیتى به 28% ده‌نگه‌كان و سكۆت رۆبێرتس له‌یانه‌ى ئالبیۆن رۆڤه‌رز به 24%ى ده‌نگه‌كان.
شایه‌نى باسه رابین عومه‌ر ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌و له‌شارى دهۆك له‌دایكبووه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له‌وڵاتى هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه و وه‌رزى 2019-2020ى (لادبرۆكس لیگ/ 2)ى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 7 بۆ یانه‌ى ئێلگن سیتى له 22 یاریدا 1427 خولهك ده‌ركه‌وت و توانى 4 گۆڵیش تۆماربكات و به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌هێڵى ناوه‌ند و له‌ته‌واوى ئه‌و یارییانه‌دا پێشكه‌شى كرد كه به‌شدارى تێدا كردبوو، بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى هێڵى ناوه‌ند دیاریكرا و ناویشى خرایه پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى باشترین یاریزانانى قۆناغى دووه‌مى خوله‌كه و جگه له‌مه‌ش له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى خوله‌كه‌شدا ناوى له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خوله‌كه هاتبوو.
