ئه‌مشه‌و یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌بات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport ئه‌مشه‌و یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه (چێس ئۆنلاین) لهوێبسایتى لایچێس به‌سیستمى خێرا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یانه‌ى خانزاد كه یه‌كه‌م یانه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌یارى شه‌تره‌نج له‌شارى هه‌ولێر و له‌كوردستاندا، بۆ مانگى سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و داخستنى شوێنه وه‌رزشییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه، به‌ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه قه‌ره‌بووى بۆ شهترهنجزانانى كوردستان كردۆته‌وه و تائێستا شه‌ش پاڵه‌وانێتى (چێس ئۆنلاین)ى رێكخستووه.
وابڕیاره یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2020 حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتى خۆى رێكبخات و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش لهوێبسایتى لایچێس كاتژمێر 9ى شه‌و به‌سیستمى خێرا ده‌ستپێده‌كات و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ زیاتر له 50 یاریزانى ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان و عێراق و یاریزانانى بیانیش به‌شدارى تێدا بكه‌ن.
*واده‌ى رێكخستن و یه‌كه‌م تا سێیه‌مى شه‌ش پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى پێشووى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد كه به‌ئۆنلاین رێكیخستووه:-
رۆژى 6ى نیسانى 2020: یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-ره‌وه‌ند حامید، 2-نه‌بیل عه‌زیز، 3-زۆزگ سه‌ڵاح.-
رۆژى 13ى نیسانى 2020: دووه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-ئاریان عه‌لى، 2-ره‌وه‌ند حامید، 3-سجاد عه‌باس.
-رۆژى 20ى نیسانى 2020: سێیه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-زۆزگ سه‌ڵاح، 2-ئاریان عه‌لى، 3-رێباز ناسر.-
رۆژى 27ى نیسانى 2020: چواره‌م پاڵه‌وانێتى: 1-نه‌میر موحه‌مه‌د، 2-شا مورادى، 3-نه‌بیل عه‌زیز.-
رۆژى 4ى ئایارى 2020: پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-رێباز ناسر، 2-شاكا موو، 3-شا مورادى.-
رۆژى 4ى حوزه‌یرانى2020: شه‌شه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-ئاریان عه‌لى ، 2-زۆزگ سه‌ڵاح، 3- نه‌بیل عه‌زیز.