له‌سوید هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كوردان یه‌كسانبوون

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى خوله‌كانى تۆپى پێى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كوردانى ئه‌م وڵاته (دالكورد و نه‌ورۆز) كه‌وتنه داوى یه‌كسانبوونه‌وه.
له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)، یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید و خاوه‌ن پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا بووه میوانى یانه‌ى سوندسڤاڵ-ى پێشه‌نگى خوله‌كه و سه‌ره‌نجامیش هه‌ردوولا 1-1 به‌یه‌كسانبوون له‌یاریگا هاتنه ده‌ره‌وه.
له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا یانه‌ى دالكورد له‌خوله‌كى 16دا به‌ئه‌نجامى 1-0 پێشكه‌وت و له‌خوله‌كى 30دا یانه‌ى سوندسڤاڵ گۆڵى به‌رامبه‌رى 1-1ى كرده‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ى هاوسه‌نگ كرده‌وه.
ئه‌م ئه‌نجامه بۆ یانه‌ى دالكورد تاسنوورێك باشبوو، به‌و پێوه‌رى یه‌كێك له‌به‌هێزترین ركابه‌ره‌كانى خوله‌كه‌ى تێپه‌ڕاند و له‌نێو یاریگاى ركابهرهكهشى گۆڵێك و خاڵێكى بۆخۆى كۆكرده‌وه، به‌ڵام خانه‌ى سێیه‌مى له‌ده‌ستدا و هاته پله‌ى چواره‌م به 5 خاڵ له 3 یارى (1 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون) و (6 گۆڵى هه‌یه و 1 گۆڵى لێكراوه).
*نه‌ورۆز یه‌كه‌م خاڵى خولى ئه‌مساڵى به‌ده‌ستهێنا
له‌لایه‌كى تره‌وه له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، یانه‌ى نه‌ورۆز-ى كوردان له‌نێو یاریگاى خۆی (سێترا ئاى پى 1)دا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئهسیریسكا یه‌كسانبوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه نه‌یتوانى قه‌ره‌بووى شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌ى یه‌كه‌م 3-4 به‌یانه‌ى بى كه‌ى فۆروارد بكاته‌وه و ئێستا له‌پله‌ى 11ى ریزبه‌ندى خوله‌كه دایه به 1 خاڵ له 2 یارى (1 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (3 گۆڵى هه‌یه و 4 گۆڵى لێكراوه).
