ڕێنمایی

چاویلکە(عەینەک) وەک خۆپارێزی بەکاربێنن


کاروان شێخ زیرەک
لەبابەتی پێشوودا باسمان لەوەکرد کەبەکارهێنانی ماسک ئەگەر چی بۆ خۆپارێزی پێویستەو دەبێت بەردەوام لەژیانی ئەمڕۆی سەردەمی کۆرۆنادا بەکاربێت، تەنها لەکاتی ڕاکردن و وەرزشی قورسدا نەبێت ئەویش بەمەرجێک لەجێگەی چۆڵ و دووربیت لەخەڵک، چونکە لەکاتی وەرزشدا پێویستمان بەوەرگرتنی ئۆکسجینی پێویست هەیە، مەبەستمان لەوانە نییە کە لەئاستێکی باڵادا وەرزشدەکەن.
ئەمجارەیان باسی جۆرێکی دیکە لەخۆپارێزی دەکەین لەکاتی هەندێک وەرزشی وەک (ڕۆشتن و ڕاکردن لەپارک و سەرشاخدا) دەتوانیت بەکاری بهێنیت ئەویش بەکارهێنانی چاویلکە(عەینەک)ە بەهەردووجۆری پزیشکی و ئاسایی، بەپشت بەستن بەقسەی کەسانی پزیشک و شارەزا، چاوەکانیشمان ڕێگەیەکن بۆ وەرگرتنی ڤایرۆس و گواستنەوەی بۆ ناوەوەی لەش، بۆیە باشتر وایە زیاتر لەجاران چاویلکە بەکاربهێنین لەژیانی ئاسایی و هەندێک لەو وەرزشانەی کەباسمان کردو دەکرێت وەک ماسکێک بیری لێ بکەینەوە کەئەمەیان دەتوانێت چاوەکانمان بپارێزێت لەبەرکەوتنی ڕاستەوخۆی کەسی بەرامبەرو هەروەها تیشکی خۆریش، بەڵام بەبیرتان دێنمەوە تا بتوانن هەوڵبدەن دوو مەتر لەکەسی بەرامبەر دووربن.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close