ڕێنمایی

ئارەق كردنەوەی زۆر لەكاتی وەرزش کردندا

ڕەنجدەر قادر_ ڕاهێنەری نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدان

ئارەق كردنەوە ميكانيزميكي لەشە بۆ ڕێكخستنی پلەی گەرمی جەستە، .لەرێگەی ئارەقە رژێنەکانی پێستەوە ئاو و خوێ دەرژێتە دەرەوەي لەشەوە بو فێنک كردنەوە.
ئارەق كرنەوەی زۆر لەكاتي وەرزش كردندا ماناي ئەوە نيیە كەبڕێکی زياترو زۆر لەچەوري لەش دەسوتيت چونكە ھەموو جورە وەرزشيك دەبيتە ھوي زياد كردني چالاكي ماسولكەكان و چالاكي دل و بڕی خوێی لەش بۆ پێست و بەرز بونەوەي پلەي گەرمي لەش ئەمەش دەبيتە ھوي ئارەق كردنەوە.
بەلام وەرزش كردن لەشويني گەرم يان بەجلي تەسك يان ئەستوور يان داپوشيني لەش بەنايلونەوە دەبيتە ھوي ئارەق كردنەوەي زياتر بــــي ئەوەي بري زياتر چەوري بسوتيت.
_بەلام مەلەكردن لەناو ئاوي سارد يان ھەر وەرزشيك لەكەشوھەواي زور ساردا دەبيتەھوي سوتاني بريكي باش لەچەوري جەستە بي ئەوەي كەســــــــــەكە ئــــــارەقي زۆر بكاتەوە.

ھەرچەنە دواي ئارەق كردنەوەی زۆر لەكاتي وەرزش رەنگە كێشی مرۆڤ كەم بكات بەلام بەشي زۆری تەنھا بەھوي لەدەست داني ئاوی ناو لەشەوەيە پاش خواردنەوەي بري پيويست لەئاو دەردەكەوێت كەكێشی ئەوكەسە زور دانەبەزيووە..

بەلام وەرزش كردن بەبەردەوامي و بوماوەيەكي زور روليكي ســـــەرەكي ھەيە لەتوانەوەي چەوري زيادەي لەش و دابەزيني كيش لەگەل ريجيم وبەرنامەي خوراكي تەندروست.
__وەھەندي كەسيش ھەيە بەردەوام ئارەق دەكاتەوە کە ئەوەي پەيوەندي بەكاری پزیشکەوە هەیەو هۆکاری تری ھەيە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close