بێركان گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی له‌لایان We love MMA پێشكه‌ش كرا.

رێكخراوی WLMMA ئۆفەرێك پێشکەشی بێرکان کەینیکۆسی یاریزانی لاوی كورد ده‌كات,ئه‌م رێكخراوه له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌و كاری ڕێكخستنی یاریه‌كانی ئێم ئێم ئه‌یه.

بێركان یاریزانی کیك بۆکسینگ بەڕەگەز کورد تەمەن ١٩ ساڵ لە کێشی ٧٠ بۆ ٧٧ کگم پاڵەوانیەتی ئەنجام داوە, باڵای ١٨٤ سم، لەدایك بوی وڵاتی ئەڵمانیا ، ٨ پاڵەوانیەتی پڕۆ فیشناڵی ئەنجام داوە ٧ براوە ١ شکستی هەیە. چه‌ندین یاری ئهمهیتۆری هه‌یه له‌و ته‌مه‌نه لاوی یه‌دا ئه‌زموونێكی زۆر باشی هه‌یه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیار وایە ستایلی یاری کردنی لە (کیك بۆکسینگ)ەوە بگۆڕێ بۆ (ئێم ئێم ئەی).

بێرکان خاوەنی ٦ سپۆنسەرە بۆ ئەنجام دانی پاڵەوانیەتیە کانی,
لە ٢٠١٤ دەستی کردوە بە کیك بۆکسینگ وەك خولیایەك و دواتر توانی چه‌ند ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنێت و به‌رده‌وام بووه له یاری كردن,لە لایەن ڕێكخراوی (We Love MMA) ئۆفەرێکی پێشکەش کراوە له ئێستادا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده كردنه بۆ یه‌كه‌م یاری ئێم ئه‌ی.

ئاماده‌كردنی -هێدوار