هەواڵ
گرینگترین

دیزاینەرەکەی جامی کەنداو پەیکەرێک بۆ ئەحمەد رازی دروستدەکات

لەدوای کۆچی دوایی ئەحمەد رازی ئەستێرەی مێژوویی عێراق و ئاسیا زۆر لایەن و کەسایەتی عێراق و ناوچەکە هاتنەسەرهێڵ بۆ دروستکردنی پەیکەر و مۆنۆمێنتی یادەوەریی بۆ ئەو ئەفسانە کۆچکردووە دواینیان دیزاینەرێکی عێراقییە کەنەخشەساز و دروستکەری هەردوو جامی جیهانیی تۆپی دەست و جامی کەنداوە.

لەپۆستێکیدا ئەحمەد بەحرانی دیزاینەری بەناوبانگی عێراق و جیهان لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند: بەسوود وەرگرتن لەوێنەیەکی کەریم جەعفەری وێنەگری ناودار پەیکەرێک دروست دەکەم و ناوی دەنێم (جامی ئەحمەد رازی) و پێشکەشی خانەوادەی ئەو ئەستێرە کۆچکردووەی ئەکەم.

جێی باسە ئەو وێنەیەی وەک سەرچاوەی پەیکەرەکە بەکاردێت ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لەمیانەی یاریی کۆتایی جامی ئوم مەعاریک گیراوە کەساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەمجار ئەو جامە کرا یانەی زەورا بە سێ گۆڵی کەریم سەدام و لەیس حسێن و ئەحمەد رازی بووە پاڵەوان، هەروەها لەچەند چاوپێکەوتنێکیدا ئەحمەد رازی ئەو وێنەیەی بەجوانترین وێنەی ژیانی خۆی پێناسەکردووە.

ئەحمەد بەحرانی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ ی قەزای توێریجی عێراقە و دیزاینەرێکی بەناوبانگە لەسەر ئاستی کەنداوی عەرەبی و جیهان لەبەناوبانگترین کارە وەرزشییەکانی دیزاینی جامی کەنداوە کەساڵی ٢٠٠٤ دیزاینکرا و تا ئێستا بەکاردێت، هەروەها ساڵی ٢٠١٥ دیزاینی جامی جیهانی تۆپی دەستیکرد و ئەویش بەهەمان شێوە تا ئێستا جامی فەرمییە لەپاڵەوانێتیەکە.

دیزاینەکەی ئەحمەد بەحرانی بۆ پەیکەری ئەحمەد رازی
جامی کەنداو کەلەلایەن بەحرانیەوە دیزاین کراوە
جامی جیهانی تۆپی دەست یەکێکی تر لەکارەکانی ئەحمەد بەحرانی
کاتی دروستکردنی کڵێشەی جامی جیهانی تۆپی دەست
کارێكی تری بەحرانی
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close