بۆچی کاتێك وەرزش ئەکەین ماسولکە توشی کەشەنگ (تەشەنوج)بوون ئەبێت.؟

کەشەنگ بوونی ماسولکە هەندیك جار تەنها یەك ماسولکە توش ئەبێت هەندێك جار زیاتر لە یەك ماسولکە ، لە کاتی تەشەنوجی ماسولکە ئازارێکی زۆر دروست دەبێت و کەسی تووشبوو ناتوانێ ماسولکەکە بەئاسانی بجوڵێنێت.
چۆن ماسولکە تووشی کەشەنگ بون ئەبێت (بەهۆی فشار خستنە سەر ماسولکە بەشێوەیەکی زۆر).
نیشانەکانی تەشەنوجی ماسولکە:
هەست کردن بە ئازارێکی زۆر و کتوپڕ هەندێ جاریش جوڵەی لەرزێنەر ڕوودەدات لە لەش و ماسولکەکە ڕەق دەبێت و دەردەکەوێت لە ژێر پێست.
هۆکارەکانی تەشەنوجی ماسولکە:
١- ئەنجامدانی ڕاهێنانی زۆر یان ڕاکردنێکی زۆر.
٢- بەرزی پلەی گەرما.
٣- ئەنجامدانی وەرزشێکی زۆر بێ وەرگرتنی پشوو.
٤- لاوازی ماسولکە.
٥- نا هەوسەنگی لە ماسولکەدا.
٦- بەکارهێنانی وزەبەخش.
٧- پشتگۆیی خستنی خۆگەرمکردنی باش.
٨- ئەنجامدانی چاڵاکی لە کەش و هەوای گەرمدا.
٩- لاوازی جەستە.
خۆپاراستن /
١- زۆر خواردنەوەی ئاو.
٢- ئەنجامدانی خۆگەرمکردنی لەش.
٣- خواردنی پێویست بۆ لەش وەك ڤیتامین و کانزاکان.
٤- ئەنجام نەدانی چاڵاکی لە کەش و هەوای گەرمدا بێت.
٥- خۆ بەدوورگرتن لە خواردنی دەرمانی وزەبەخش.
چارەسەرکردن:
١- پشوودان بە ماسولکە.
٢- شێلانی شوێنی گرژبوونەکە.
٣- لەکاتی گرژبوون وەستان لە وەرزشکردن.
رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستای پەروەردەی وەرزش
