هەواڵ
زەورا گرێبەستی دوو یاریزانی نوێکردەوە

پاش ئەوەی لیژنەی کاربەڕێکەری یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی رکاربەرییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقی هەڵوەشانەوە، یانەکان لەئێستادا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ وەرزی نوێ و سەرەڕای هێنانی چەند یاریزانێکی نوێ، گرێبەستی یاریزانەکانی خۆشیان نوێ دەکەنەوە.
یانەی زەورا کەلەهەفتەکانی رابردوودا تووشی شۆکێکی گەورەهات بەلەدەستدانی دوو ئەستێرەی مێژوویی خۆی کەئەوانیش (عەلی هادی و ئەحمەد رازی) بوون، بەڵام سەرەڕای ئەوە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی فەرامۆش نەکردووە و هەریەکە لە عەلا عەبدولزەهرە و زەرغام ئیسماعیلی لەشوڕتەوە هێنایە ریزەکانیەوە.
هەروەها ئەو یانە سپی پۆشە لەدرێژەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی هەریەکە حسێن عەلی و ئەحمەد فازیلی نوێکردەوە.



