ده‌ستنی ئه‌مریكی هووكهری نیوزله‌ندی تێك‌شكاند.

له مه‌ین ئیڤێنتێكی ٥ راوندی ده‌ستن پۆریهر گه‌رایه‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان, به‌رامبه‌ر دان هوكهر یاریه‌كی زۆر سه‌رنج راكێشیان ئه‌نجامدا.
دوای ئه‌وه‌ی هووكهر كۆتا یاری ئه‌نجام دا, له چاو پێكه‌وتنی ناو قه‌فه‌س وتی,ده‌ستن ئه‌مه‌وێ رووبه‌روت ببمه‌وه‌و دهمو چاوت تێك بشكێنمكۆتاییت پێ ئه‌هێنم. ده‌ستن له ریزبه‌ندی سێیه‌می جیهانه و هووكهر پێنجه‌م,وه شه‌وی ڕابردوو له شاری لاس ڤێگاسی ویلایه‌تی نێڤادای ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه و یاریه‌كی پر لهچالاكیان ئه‌نجام دا. ده‌ستن توانی هووكهر ته‌واو شه‌كه‌ت بكات.

ده‌ستن كۆتا دۆڕانی به‌رامبه‌ر حه‌بیب و پێش ئه‌وه ٥ یاری له‌سه‌ر یه‌ك بردبۆوه,٣ له‌وان پاڵه‌وانی پێشووی جیهان بوون.ده‌ستن ئه‌م جۆره داخوازی یاری كردنه‌ی هووكهری به بێرێزی باسكرد,له كاتێكا هووكهر نه‌یده‌زانی چی چاوه‌رێی ده‌كات.ئه‌م یاریه كاندید كرا بۆ یاریه‌كانی ساڵ, و له‌كۆتایی یاری ده‌ستن رۆیشته لای هووكهر كه له سهرزهویهكه دانیشتبوو دكتۆره‌كان برینه‌كانیان بۆ سارێژ ئه‌كرد, پێی وت : ئه‌ته‌وێت ده‌موچاوم تێك بشكێنیت ؟ یاریه‌كی باش بوو ئه‌ته‌وێت راوندێكی تر یاری بكه‌ین؟, به‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌ستن دووباره بۆ جیهانی سه‌لماند كه یه‌كێكه له باشترینه‌كان.