هەواڵ

دۆخی ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا تێکچووە

دوای دەستپێردنەوەی لا لیگا ئەنجامەکانی بارسێلۆنا باش نیە و سات لەدوای سات متمانەی یاریزانانی ئەو تیپە بەکیکی سێتیەنی راهێنەریان کەمتر دەبێتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پێکهاتە و کەش و هەوای ژووری خۆگۆڕین.

لەدوای یەکسانبوون لەگەڵ سێڵتا ڤیگۆ دۆخێکی نائارام لەناو ژووری خۆگۆڕینی یانەی بارسێلۆنا دروستبووە و بەپێی راپۆرتی رۆژنامە گەورەکانی ئیسپانیا یاریزانانی بلاوگرانا بەڕووی راهێنەرەکەیاندا هەڵشاخاون و ناڕەزاییان بەرامبەر پلان و پێکهاتە و گۆڕانکارییەکانی دەربڕیوە.

یاریزانەکان ناڕازین لەستراتیژی کارکردنی سێتیەن بەتایبەت لەدواین یاریی یانەکە بەرامبەر یانەی سەڵتاڤیگۆ بەدیارییکراوی لەسەر بەشداریپێکردنی ئەنتۆنی گریزمان و ئارسەر میلۆ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close