هەواڵ

په‌یامى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانى پاڵه‌وانه‌ كورده‌كه‌ لەكورد سپۆرته‌وه‌

په‌یامى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانى پاڵه‌وانه‌ كورده‌كه‌ى پارائۆڵۆمپیادى ریۆدى جانیرۆ له‌ڕێگه‌ى كورد سپۆرته‌وه‌

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

كۆڤان حه‌سه‌ن-ى پاڵه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و خاوه‌ن میدالى زێرینى پارائۆڵۆمپیكى ریۆدى جانیرۆ له‌یارى هه‌ڵدانى رم، پاش سێ مانگ دابڕان له‌یاریگاكان، چه‌ند رۆژێكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شارى هه‌ولێر و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى یه‌كێك له‌ڕاهێنه‌ره‌كانى ده‌ستى به‌مه‌شق و راهێنان كردوۆته‌وه‌.

كۆڤان حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حیم پاڵه‌وانى ئۆڵۆمپى كورد و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عیراق له‌لێدوانێكى تایبه‌ت و په‌یامێكی ڤیدیۆیی تایبه‌تدا بۆ سایت و په‌یجه‌كانى كورد سپۆرت (kurdsport) وتى: له‌ئێستادا رۆژانه‌ كاتژمێر 5:30 تا 7ى ئێواره‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌ر مامۆستا رعد عه‌بدوڵڵا له‌یاریگاى هه‌ولێر هه‌ندێ مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌م.

هەروەها کۆڤان ووتی: مه‌شقه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ پارێزگارى له‌ئاستى خۆم بكه‌م، مه‌شق له‌سه‌ر یارى هه‌ڵدانى رم ناكه‌م، ته‌نها مه‌شقى تواناى جه‌سته‌یی و راكردن و جوڵه‌ى ده‌ست و پێ ده‌كه‌م.

راهێنه‌ر رعد عه‌بدوڵڵا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ڕاهێنه‌رانى (كۆڤان سورچى) ته‌مه‌ن 32 ساڵ و خاوه‌ن میدالى زێڕ و ریكۆردى پارائۆڵۆمپیادى ریۆدى جانیرۆ 2016 له‌یارى هه‌ڵدانى رم (كلاس ئێف 41)، له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا ده‌لێت: من و پاڵه‌وان كۆڤان هه‌ندێ مه‌شق ده‌كه‌ین، بۆ پارێزگارى كردنى كۆڤان-ى پاڵه‌وانه‌ له‌تواناى جه‌سته‌یی.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close