ڤیدیۆ: میركۆ بهسهرێكى زێڕین نۆیه‌م گۆڵى خۆی كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌توركیا و له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئه‌م وڵاته بۆ وه‌رزى 2019-2020، هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى یانه‌ى هاتاى سپۆر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى بردنه‌وه‌ى ژماره 16ى خوله‌كه‌یان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى.
ئه‌مڕۆ 28ى حوزه‌یرانى 2020 یانه‌ى هاتاى سپۆر-ى توركى كه میركان ئایدن-ى ته‌مه‌ن 32 ساڵ ناسراو به (میركۆ)ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كوردى باكوور و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى یارى تێدا ده‌كات، له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله یه‌ك و له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (ئهنتكایا) میوانداریی له‌یانه‌ى باڵکئەسیر سپۆر كرد و ئه‌نجامى كۆتاییشى 2-0 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه.
مه‌سعود شهیتمێل له‌خوله‌كى 52 بهپهناڵتى گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌ى هاتاى سپۆر كرد و میركان ئایدن-ى هێرشبه‌رى كورد كهباڵاى 189 سانتیمه‌تره له‌خوله‌كى 46ى تایمى دووه‌مدا به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد و بهسهرێكى زێڕین و زۆر جوان گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى له‌خوله‌كى 90+3دا تۆماركرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بردنه‌وه‌یه‌كى تریان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى و له‌وه نزیكیان كردۆته‌وه كه ببێته پاڵه‌وانى خوله‌كه و بۆ خولى سوپه‌رى یانه‌كانى توركیا (سوپه‌ر لیگ) سه‌ربكه‌وێت.
ئێستا 4 هه‌فته به‌ر لهتهواوبوونى یارییه‌كانى خوله‌كه یانه‌ى هاتاى سپۆر به 57 خاڵ له 30 یارى (16 بردنه‌وه، 9 یه‌كسانبوون، 5 دۆڕاندن) و (42-25 گۆڵ) پێشه‌نگى خوله‌كه‌ى گرتووه و به‌جیاوازى 4 خاڵ له‌خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه دووره و 4 یارى داهاتووى چاره‌نووسى وه‌ك پاڵه‌وانى خوله‌كه و گه‌یشتن به‌سوپه‌ر لیگ یه‌كلاده‌كاته‌وه.
میركۆ-ى یاریزانى پیشه‌گه‌رى كوردى كه‌خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانییه پێشتر یاریزانی یانەی داڵکورد بووە و ئێستا درێسى ژماره 9ى یانه‌ى هاتاى سپۆر له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت، له‌كۆى 30 یارى یانه‌كه‌ى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیاى وه‌رزى 2019-2020دا، له 26 یاریدا 2098 خولهك به‌شداربووه و 9 گۆڵیشى تۆماركردووه و له‌پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه دایه.

