محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانێكی ئۆڵۆمپی و جیهانی له‌بیركراو

دیدارى: سه‌نگه‌ر زرار

پاش چوار مانگ له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان تووشی شۆك بوومه و پێشبینى هه‌موو شت ده‌كه‌م و له‌گه‌لأ ئه‌وپه‌ڕى رێزم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه بهسكرتێر یان به‌شۆفێر و كارگوزاریش دانهمهزرێم، ئه‌مانه دێڕێكن لهگلهییهكانی یه‌كێك له‌پاڵه‌وانه هه‌ر دیاره‌كانی كورد و عێراق و عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان و ئۆڵۆمپی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى رابردوو، ئه‌م وهرزشكارهش محه‌مه‌د یاسین-ى پاڵه‌وانی پێشووی یاری به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساییه كه ئه‌و سه‌رده‌مه به(پیاوی ئاسنین) ناوده‌برا.

به‌داخه‌وه لێره له‌وڵاتی خۆم خاوه‌نی هیچ شتێك نیم؟!
ئه‌م وه‌رزشكاره پاڵه‌وانه‌ى كورد شانازی به‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كات كه له‌ژیانی وه‌رزشی و یاریكردنیدا به‌ده‌ستیهێناوه و به‌ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی نمونه‌یی و ده‌گمه‌ن و نایاب بۆ وه‌رزشی كوردستان ناویان ده‌بات و داوا ده‌كات پۆستێكی پێبده‌ن شایه‌نی ئه‌و سه‌روه‌ریی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بێت و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت (له‌وڵاتێكی وه‌ك سوید كه هیچ شتێكم بۆی نه‌كردووه شایه‌نی باس بێت، كه‌چی كهڕووم لهوێكرد هه‌موو شتێكی بۆ دابینكردم، شوێنی نیشته‌جێبوون، مووچه، كارتی ته‌ندروستی و تاد..) ، به‌داخه‌وه لێره له‌وڵاتی خۆم و له‌نێو كه‌سوكارى خۆمدا و پاش ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته زۆره، خاوه‌نی هیچ شتێك نیم، ئایا ئه‌وه پاداشتی خزمه‌ته‌كان و ئه‌و هه‌موو نازناوانه‌یه كه به‌ده‌ستمهێناوه؟!
به‌شێك له‌دیداره تایبه‌ته‌كه‌م كه ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د یاسین-ی پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپی و جیهانی له‌بیركراو ئه‌نجاممدا و ئه‌وكات له‌ڕۆژنامه‌ى ستادیۆمی كوردستانی نوێ بڵاوكرایه‌وه، پاش گه‌ڕان له‌نێو ئه‌رشیفى كاره‌كانمدا، له‌به‌ر گرنگیی قسه‌كانى كه تا ئه‌وكاته‌ى به بێ‌ئومێدى گه‌ڕایه‌وه سوید، هیچى بۆنه‌كرا، بۆیه به‌پێویستم زانى دووباره بڵاوى بكه‌مه‌وه، تا ئه‌وانه‌ى پاش مردنى له‌مڕۆدا دێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و له‌میدیاكان و سۆشیاڵ میدیادا نان و پیاز-ى پێ ده‌خۆن و خۆیان كردۆته خاوه‌نى و شینى بۆ ده‌كه‌ن، لاى خه‌ڵك روون بێت كه هه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه بوونه رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ى شتێكى بۆ بكرێت.
با پۆستهكم پێبده‌ن شایسته‌ى ئه‌و میدال و ئه‌نجامانه بێت
*به چ نیاز و ئامانجێك گه‌ڕایته‌وه كوردستان و چ پڕۆژه‌یه‌كت پێیه به‌تایبه‌ت بۆ یاری به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی؟
-پاش زیاتر له(20) سالأ دووره وڵاتی، بڕیارمدا به‌یه‌كجاره‌كی بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان و چوار مانگه بۆ خزمه‌تكردنی یاری بهرزكرنهوهى قورسایی گه‌ڕاومه‌ته‌وه، چونكه له‌ئێستادا یارییه‌كه وه‌ك پێویست نییه و جاران له‌سه‌رده‌می ئێمه سێ تا چوار یاریزانمان له‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراقدا هه‌بوو كه‌چی ئێستا ته‌نها یه‌ك یاریزان هه‌یه كه (سواره محه‌مه‌د)ه، له‌كوردستانى ئازاد‌دا كهپارهیهكی باش بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزش خه‌رج ده‌كرێت، به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی له‌پاشه، زیاتر له (30) ساڵه ئه‌م یارییه وه‌رزشی خۆمه و ئه‌زموونى زۆر باشم لێوه‌رگرتووه، ده‌توانم به‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ تاكو ساڵێك وابكه‌م (5) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كوردبێت، پێشتر له‌قوتابخانه‌كانی رووسی و بولگاری خوێندوومه و ئه‌زموونێكی زۆرم هه‌یه كه‌ده‌توانم هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بۆ كوردستان دروستبكه‌م یان ببمه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، ئامانجیشم خزمه‌تكردنه له‌بوارى راهێنان یان كارگێڕی كهپۆستێكم له‌لقی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی یان یه‌كێتییه‌كانی كوردستان و عێراقدا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌شایه‌نی خۆم ده‌زانم، چونكه له‌مێژووى ئه‌م یارییه‌دا له‌كوردستان و عیراقدا هیچ كه‌س نه‌بووه وه‌ك من مێژوویه‌كی زێڕینی هه‌بێت، هه‌روه‌ها داوامكردووه له‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بهپسپۆڕ دابنرێم، با پۆستهكم پێبده‌ن شایسته‌ى ئه‌و میدال و ئه‌نجامانه بێت كه بۆ وه‌ك كوردێك به‌ده‌ستمهێناوه.

هه‌موو ده‌رگاكانیان لێم داخستووه!
*به‌قسه‌ى ئێوه بێت داواى مافی خۆتان كردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ ده‌رگایه‌كیان لێنهكردیتهوه و فهرامۆشكراویت، بۆچی؟
-به‌ڵێ له‌بیركراوم و هه‌موو ده‌رگاكانیان لێم داخستووه، له‌پارێزگاى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی رۆشنبیرى و لاوان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان داوامكردووه، هیچ لایه‌نێك ئاوڕی لێنهدایمهوه، هه‌ر ناڵێن كاكه هاتوویته‌ته‌وه له‌كوێی و له‌كوێ ده‌خه‌وى و چى خه‌رج ده‌كه‌ی، له‌كاتێكدا پێم راگه‌یاندوون و ده‌زانن كه‌كه‌س و كارم هه‌مووى له‌ده‌ره‌وه‌ن و كه‌سى نزیكم له‌هه‌ولێر نه‌ماوه كه‌ده‌ڵێم كه‌سم لێره نییه به‌و مانایه نا، خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان هه‌موی كه‌سی منن،به‌ڵام چوار مانگه لێره‌م له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ده‌ژیم و سێ ژه‌مه له‌ده‌ره‌وه نان ده‌خۆم و ماوه‌یه‌كیش له‌هۆتێل ده‌خه‌وتم و ئێستا بۆ خه‌وتن له‌ماڵی خزمێكم، داوام كردووه شوققه یان خانوویه‌ك یان ژوورێكم پێبده‌ن نه‌ك بۆخۆم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوی بژیم كه‌چی ئه‌وه‌شم پێڕه‌وا نه‌بینراوه.
باشترین وه‌رزشوان له‌مێژووی كوردستاندا ئه‌من بم، پۆستێكم پێڕه‌وا نابینن
*ده‌پرسم ئایا مافی خۆت نییه له‌وه‌رزشی كوردستاندا پۆستێكت هه‌بێت، له‌كاتێكدا كه‌سانێك هه‌ن چه‌ندین پۆستیان پاوانكردووه؟
-نازانم ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره بۆ به‌رپرسان له‌هه‌ولێر بگوازمه‌وه، رێزم هه‌یه كه‌سانێك هه‌ن به‌رپرسن له‌بواره‌كانی وه‌رزش چوار پێنج پۆستیان هه‌یه، ناوى كه‌س ناڵێم، به‌ڵام وه‌ك وه‌رزش مێژوویه‌كى ئه‌وتۆى نییه، شایه‌نی ئه‌و پۆسته نییه كهداگیرى كردووه، كه‌چی شوفێر و سكرتێر و نه‌سریه‌ى خۆی هه‌یه و نازانم به چ سیفه‌تێك یان به چ هه‌قێك له‌وشوێنه دانراوه، نازانم مه‌سه‌له چییه و تێناگه‌م، پێویسته من له‌و شوێنهدابم، چونكه له‌هه‌مان كاتدا كه‌سێكی تر هه‌بێت باشترین وه‌رزشوان بێت له‌مێژووى كوردستاندا بێبه‌ش بێت، به‌خوا شتی وانه‌بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ناعه‌داله‌تی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه و ده‌پرسم باشترین وه‌رزشوان له‌مێژووی كوردستاندا ئه‌من بم پۆستێكم پێڕه‌وا نابینن، وه‌رزش ماناى چی، تاكه وه‌رزشوانی كوردم به‌شداری دوو ئۆڵۆمپیاد و هه‌شت پاڵه‌وانێتی جیهانم كردووه و یه‌كه‌م كورد بووم لهئۆڵۆمپیاد، له‌ئۆڵۆمپیادی لۆس ئه‌نجلس چواره‌م بووم و له‌پاڵه‌وانێتییه‌كی جیهانیش خاوه‌نی میدالی بڕۆنزم، ئه‌مه جگه له ئاسیاد و پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا و عه‌ره‌ب، له‌هه‌موو شوێنێك كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو داده‌نرێت، بۆ نموونه (نه‌وال متهوهكهل) خانمه وه‌رزشوانێكی دیاری مه‌غریب و پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپی و جیهان بوو، دواتر بوو به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ى ئۆلۆمپی مه‌غریب، بۆچی كراوه به‌سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانه، نه دكتۆره و نه‌كه‌سێكی حزبییه، من نامه‌وێ ببمه سه‌رۆك یان جیگر یان ئه‌میندارى لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی، ته‌نها ده‌مه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕوانامه و میدالانهدا، پۆستێك له‌لیژنه‌كه وه‌ربگرم، مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر پۆستێك وه‌ربگرم ئه‌و پۆسته له‌ڕێگه‌ى حزبه‌وه بێت، ده‌مه‌وێت وه‌كو كوردێك به‌شایسته‌یی خۆم دابنرێم، به‌مدواییه چوومه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كاك سامی سه‌عید جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق له‌وێ بوو، وتی (محه‌مه‌د یاسین باشترین وه‌رزشوانه له‌عێراق و كوردستان و كه‌سمان بهچارهكی ئه‌ومان نه‌كردووه، به‌س دنیاكه ئاواى لێهاتووه).
ده‌مه‌وێ خزمه‌ت بكه‌م و پاڵه‌وان پێبگه‌یه‌نم، به‌داخه‌وه ده‌رفه‌ت ناده‌ن
*هه‌ست ناكه‌یت ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییانه‌ی پێشووت له‌مڕۆدا به هیچ ناچێت؟
-به‌ڵێ بێگومان، وای لێهاتووه، ئاوڕ له‌رابردوو نادرێته‌وه، هه‌تا ئه‌و سه‌رده‌مه میدالێكت به‌ده‌ستده‌هێنا چاوت سپی ده‌بوو، ئێستاش پاش كۆكردنه‌وه‌ى زیاتر له(50) میدالی جیهانی و ئاسیایی و عه‌ره‌بى و پاش زیاتر له(30) ساڵ ئه‌زموون، ده‌مه‌وێ خزمه‌ت بكه‌م و پاڵه‌وان پێبگه‌یه‌نم، به‌داخه‌وه ده‌رفه‌ت ناده‌ن، پۆستم ناده‌نێ و شوێنم بۆ دابین ناكرێت، ئایا ره‌وایه ئه‌و لایه‌نانه نه‌توانن ژوورێك بۆ كه‌سێك دابین بكه‌ن، كوڕى ئه‌م شاره بیت لههۆتیل و شوێنان بخه‌ویت، دیاره پێیان غه‌در و تاوانه شوێنێكم بو دابین بكه‌ن، كاكه ئێمه‌ش كوردین و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كهكوردم سه‌رم تاشراوه و به‌فه‌رمانی عوده‌ى (17) رۆژ له‌سه‌ربازگه‌ى ره‌زوانییه به‌ندكراوم، زورجار لهپاڵهوانێتییهكاندا بێبه‌شیان ده‌كردم و دووهمهكه كه زیاتر له 30 كیلۆ له‌من كه‌متر بوو به‌شدارییان پێده‌كرد و متمانه‌یان بهمن نه‌بوو، دواتر پاش راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه له‌ترسى عوده‌ى چوومه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئێمه‌ش ناخۆشیمان بینوه و زیانمان به‌ركه‌وتووه، هه‌ر به‌فه‌رمانی عوده‌ى داوا له‌وه‌زاره‌تی دهورهوهى عیراق كراوه كه ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ى عیراقیان به‌جێهێشتووه، نابێت بگه‌ڕێنه‌وه عیراق و پاسپۆرتی نوێیان بۆ ده‌ربكرێت و كۆنهكهشیان بۆ نوێ نه‌كرێته‌وه كه‌یه‌كێك له‌وانه من بووم و ناوم له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتبوو.
