ڕێنمایی

چۆن لەڕێگەي وەرزش كردن و خواردنی تەندروست سيستەمی بەرگری لەشمان بەھێز بكەين؟؟

نوێترين دۆزينەوەو توێژينەوە پزيشكيەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە بۆخۆپارێزي لەڤايرۆسي كۆرۆنا و ڤايرۆسەكاني ترو نەخۆشيو ناڕەحەتي كەڕوبەڕوي خودي مرۆڤ دەبنەوە باشترين ڤاكسين و دەرمان و چارەسەر بەھێز كردني سيستەمي بەرگري جەستەيە لەڕێگەي وەرزش كردن و خواردني تەندروستەوە

ئەگەر تائێستا توشي ئەم ڤايرۆسە نەبويت وە نيشانەكانيت لێ بەديار نەكەوتون ئەوە دەتوانيت ئەم چەند خاڵەي خوارەوە جێبەجێ بكەيت

١-وەرزش كردن لەھەفتەيكدا ٣بۆ٥ ڕۆژ يان ڕۆژانە ٣٠ خولەك وەرزش كردن يان دەتواني وەرزشي ڕۆتيني ئەنجام بدەيت نمونە بەپێ ڕۆشتن چونكە باشترين دژە ڤايرۆسەكان وەرزش كردنە بەشێوازي تەندروست

٢-نوستن شەوانە لە ٨ كاتژمێر كەمتر نەبێت لەكاتي خۆي بۆخەويكي قوڵ بەنمونە لەكاتژمێر ١١شەوبۆ ٧ بەياني

٣-چونە بەرتيشكي ھەتاو ڕۆژانە ئەگەر بۆماوەي ١٥ خولەكيش بێت بەبێ جل و بەرگ و بێ ھيچ كرێمێكي دژە ھەتاو باشترين كاتي گونجاويش كاتژمێر ٧بۆ١٠ي سەرلەبەيانيە ئەگەربگونجێت و بكرێت خاڵي يەكەم كەوەرزش كردنە پێكەو دەتوانرێت بگريت بەمەرجێك بيگونجێنيت

٤-خواردني ئەو خۆراكانەي كەدەوڵەمەندن بەڤيتامينەكان و كانزاكان وە خواردنە ڕيشاڵيەكان بەتايبەت ڤيتامين C كەبەڕێژيەيكي زۆر لەميوە ترشەكاندا دەستمان دەكەوێت وەخواردني ئەو خۆرەكانەي دەوڵەومەندن بەڤيتامين D وەخواردني ھەموو جۆرە سەوزەواتە ڕەنگ سەوزەكان يان ئەمانەت دەس ناكەوێت و ناتواني بيان خۆيت يان دەتواني لەڕێگەي تەواوكەرە خۆراكيەكانەوە وەريان بگريت وەك حەب و گولاج بەڕاوێژي پزيشكي پسپۆري دەرمان ساز

بەھيواي سودي لێ ببينن

ڕەنجدەر قادر / راھێنەري نێو دەوڵەتي بەھێزكردني تواناي جەستەیی

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close