ژیانی ئەستێرەكانڤیدۆ گەلەریهەواڵ

حەلیمە لەگوندێکەوە بۆ هەڵبژاردەی عێراق


(چیرۆکی کچێک لە گوندێکی نزیک سلێمانی)
لە گوندێکی سەر بەناحیەی بازیانی سلێمانی و لەناو خێزانێکی شیرینی کوردەواریدا، کچێک هاتە ناو دنیای وەرزشەوە کەبۆ ئەو زەمەنە کارێکی قورس بوو، ئەو هەر زوو لەوەرزشی قوتابخانەوە ئەسپی خۆی تاوداو، بوو بەجێگەی سەرنج و پێشبڕکێی قوتابخانەکان و پاڵەوانی ناو قوتابییەکان، بۆیە ساڵی ۲٠٠٦ لە گفتوگۆیەکی کورتی لاپەڕەی وەرزشی کوردستانی نوێدا دەڵێت:( دەمەوێت ببم بە یاریزانی یەکێک لەباشترین یانەکانی کوردستان و خوێندن وکۆلێژ تەواو بکەم).


بەڵێ کات تێپەڕێ و خەونەکانی ئەو بەرەو بەدیهاتن هەنگاوی نا و کۆلێژی وەرزشی زانکۆی سلێمانی تەواو کردو بوو بەئەستێرەیەکی وەرزشی لەعێراقیش.

(حەلیمە جەلیل) ئەو کچە پاڵەوانەی ناو یاریگاکانی کوردستانە کەلەگەڵ خوێندنی زانکۆشدا تواناکانی خۆی لەناو یانەی وەرزشی ئافرۆدێتدا بینییەوە.


حەلیمە هەرزوو ئەستێرەی گەشایەوەو بوو بە تۆقێنەری یانەکانی بەرامبەری.

چەند گۆڵێکی حەلیمە و نمایشەکانی

حەلیمە لەفوتساڵی ئافرۆدێتدا شارەی کاپتنی پێ بەخشراو لەگەڵ بەدەست هێنانی پلەکانی دووەم و سێیەمی کوردستان لەگەڵ یانەکەی لەپێشترداو هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی سلێمانیش دووەمی پارێزگاکانی کوردستانی بەدەست هێنا.

وەرزی ڕابردووش تیپەکەی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕینی خولی کوردستان، بەڵام بۆ ئەو قۆناغە هەستیارەی دواتر حەلیمە توشی پێکان هات و نەیتوانی بۆ ماوەی زیاد لەشەش مانگ بگەرێتەوە بۆ یاریگاکان.


دوای ئەو ماوە زۆرە دابڕان، کاپتنەکەی ئافرۆدێت کۆڵی نەداو گەڕایەوە یاریگاو بەزووترین کات جێگەیەکی بۆ خۆی لەهەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق بۆ خۆی گرت و متمانەی (مەزن محەمەد) ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی بەدەست هێناو تەنها تێستی کۆتایی و چاکبونەوەی باردۆخەکەی لەبەردەمدا ماوە.


ئەگەر چی ئێستا پاڵەوانێتیە عەرەبییەکەی هەڵبژاردەی عێراق کە بڕیار بوو لەیەکێک لەولاتە عەرەبیەکان بکرێت نادیارە، بەڵام حەلیمە کۆڵ نادات و ڕۆژانەو بەتەنهاو دوور لەهاوڕێکانی لەیاریگای ناوچەکەی خۆی کە (گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان)ی سلێمانییە بەردەوامە لەمەشقەکان و چاوەڕوانی ئەوەیە ئەمجارە درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشێت کەپێشتریش جارێک بانگهێشت کراو ئەوکات نەیتوانی بچێت.


حەلیمە نمونەیەکی گەورەی ناو وەرزشی کچانەو ڕۆژانە نزیکی ٤٥ خولەکی بۆ یاریگای یانەکەی دەبڕی بۆ مەشقەکانی و ئێستاش لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و دەست پێکردنەوەی وەرزشەکەیەتی کە یاری فوتساڵی کچانە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close