بۆیه‌كه‌مجار ناوى ژیلوان له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته دایه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد بۆ یه‌كه‌مجار ناوى چووه نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كان هه‌فته (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا.
به‌ر له‌ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 32ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا-ى وه‌رزى 2019-2020، پێگه‌ى فه‌رمیی كه‌ناڵى وه‌رزشى (تیلى سپۆرت-Telesport)ى كرواتى كهبارهگاكهى له‌شارى زه‌گرب-ى كرواتیایه، پێكهاته‌ى باشترینه‌كان هه‌فته‌ى 31ى خوله‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و له‌پێكهاته‌كه‌دا كه ناوى (تیپى ئۆتۆمبێله‌كان)ى لێنراوه، له‌سه‌ر پلانى (4-4-2) یاریزانه‌كان دیاریكراون، بۆ یه‌كه‌مجار ناوى ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى هاتووه.
*هه‌ڵبژارده‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته (4-4-2):
-گۆڵپارێز: دۆمینیك لیڤاكۆڤیچ/ یانه‌ى دینامۆ زه‌گرب.
-به‌رگریكاره‌كان: ئیگۆر سیلڤا/ یانه‌ى ئۆسیك، ئه‌ردیان ئیسمایلى/ یانه‌ى هایدوك سپلیت، دۆمینیك كۆڤاچیچ/ یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤا، پیته‌ر مامیك/ یانه‌ى ڤارازدین.
-ناوه‌ڕاستكاره‌كان: ئیڤان پۆساڤیك/ یانه‌ى ڤارازدین، ژیلوان حه‌مه‌د/ یانه‌ى گۆریكا، میجۆ كاتاش/ یانه‌ى هایدوك سپلیت، كریستیان لۆڤریچ/ یانه‌ى گۆریكا.
-هێرشبه‌ره‌كان: لیریم كاستراتى/ یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤا، شه‌ریف ندیاى/ یانه‌ى گۆریكا.
شایه‌نى باسه به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى راجیكا له‌هه‌فته‌ى 31ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا به‌درێژایی 68 خولهك یاریكردنى پێشكه‌شى كرد و تیایدا یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ى رۆڵى گه‌وره‌ى بینى لهیهكلاكردنهوهى ئه‌نجامى یارییه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگا خۆیان 2-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌ى، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌ناڵى وه‌رزشى تیلى سپۆرت بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌رزى 2019-2020ى خوله‌كه‌دا ناوى ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى گۆریگا-ى خسته نێو پێكهاته‌ى هه‌فته.
