هەواڵ

مێسی سزا دەدرێت

مێسی سەرپێچی کرد

 دوای گەڕانەوە بۆیاریگاکان و بەدەست هێنانی سێ خاڵی گرنگ بۆ یانەکەی، لیۆنێل مێسی سەرپێچی ڕێنماییە تەندروستییەکانی کرد. شەوی ڕابردوو دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان بارسێلۆنەو مایۆرکا لەخولی ئیسپانی کەبەچوار گۆڵی بە بەرامبەر بەسودی بارسا کۆتایی هات، لەکاتی چونە دەرەوەی یاریزانانی هەردووتیپ زوومی کامێراکان چوە سەر مێسی کەدرێسەکەی لەبەردا نەبوو، بۆیە سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کەلەگەڵ یاریزانێکی تیپی بەرامبەر درێسەکانیان گۆڕیوەتەوە، کەئەوەش پێشێلی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. بۆیە دەستەی خولی ئیسپانی لەسەر ئەو کردەوەیە بڕیاری خۆی دەدات و چاوەڕێ دەکرێت مێسی و یاریزانی بەرامبەر ڕووبەڕوی سزا ببنەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close